لە گفتوگۆکەدا بە تایبەتی سەرنج خرایە سەر ئەو ئاڵنگارییەی کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتە کە ناسنامەی نێودەوڵەتییان هەیە.
شیبۆری، تەکنیکێکی بۆیاخکردنی نەریتییە لای ژاپۆنییەکان. قوماش گرێ دەدرێت ودەگنجێندرێت، دواتر ئافرێنەرانە ڕەنگ دەکرێت.
ماوەی سێ ساڵ و نیون کە ئێمە لە ناوچەی هێرفۆرد ئۆفەر و پڕۆژەی هەمەجۆری پشتگیری پێشکەشی کەسانی خاوەن پاشخانی جیاواز دەکەین.
یەکەمین وۆرکشۆپ تایبەت بوو بە هەڵپەڕکێی دەلیلۆ. بەشداران فێری هەنگاوەکان و ڕیتمەکان بوون. هەروەها دەربارەی پاشخانی فەرهەنگیی هەڵپەڕکێی کوردی زانیارییان وەرگرت.
هەر لە چێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی فیلمی منداڵان هەیە. ئێمە خەڵاتی باشترین فیلمی منداڵان پێشکەش دەکەین. بەم شێوەیە دەمانەوێت هانی سینەماکارەکان بدەین کە فیلمی ئافرێنەرانە ساز بکەن کە چیرۆکی منداڵان بگێڕنەوە و هاندەری خەیاڵەکانیان بن.
ئیڤێنتەکە کە لە لایەن تۆڕی بێفان ڕێکخرابوو، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. نزیکەی ١٠٠ کەس بەشدار بوون کە لەنێویاندا نوێنەرانی زارۆخانەکان، ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، بەرپرسانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوچەکان و هەرێمی بەرلین هەروەها پسپۆڕانی پێوەندیدار هەبوون.
ئێمە لە شارەکانی بەرلین، ئێسن، هێرفۆرد و بیلەفێلد هاریکاریی خێزان، منداڵ و جەوانان دەکەین لە بوارەکانی پەروەردەکردن، ژیانی ڕۆژانە و دۆخە سەختەکان.
لەم وارگەیە ژینگەیەکی ئارام و ئاسایش بۆ ئەو پەنابەرە تەمەنبچووکانە دابین کراوە کە بەبێ دایک و باوک یان سەرپەرشتی قانوونی هاتوونەتە ئەڵمانیا.
لێرە ژینگەیەکی ئارام و پشتگیری پێشکەشی منداڵ و نێوجەوانان دەکەین تا بتوانن هەنگاوە سەرەتاییەکانیان لەم وەڵاتە نوێیە بنێن.
ئێمە لێرە حاڵەتەکانی نەژادپەرستی، دژەجوویی، دژەهاوزایەندخوازی، دژەسینتی\ڕۆمینا، تووندڕەویی ڕاستڕەو و حاڵەتەکانی دیکەی هەڵواردن دەکەینە بەڵگەنامە.
ئێرە خاڵێکی پێوەندییە بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەی نۆیکۆلن، ئەوانەی لەژێر کاریگەریی شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردندان.
ئەم پڕۆژەیە بەرنامەیەکی کراوەی کاروباری منداڵان و نێوجەوانانە کە سەرنجی لەسەر بەشداری و خۆبەڕێوەبەریی منداڵان و نێوجەوانانە.
کارمەندە خۆبەخش و تەواوکاتەکانی یەکماڵ لە ئێسن ئەمساڵیش بەشداری لە کۆرسێکی سێ ڕۆژەی پەروەردەی هەمەلایەن دەکەن.