Yekmal Akademie

ئەکادیمیای یەکماڵ

ئەکادیمیای یەکماڵ بۆ زمان، پەروەردە و لێکۆڵینەوە (بە کورتی: ئەکادیمیای یەکماڵ) ئینستیتوویەکی لێکۆڵینەوەیە کە لە بواری زمان و پەروەردەدا کار دەکات. هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەکادیمیا لە ساڵی ٢٠١٩دا وەک بەشێکی ڕێکخراوی یەکماڵ دەستیان پێکردبوو. بەهۆی پێویستییەکانی ئەم بوارە، ئەکادیمیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە چێوەی فۆڕمی قانوونیی gGmbH دامەزرا.

ئەکادیمیای یەکماڵ بە ڕوانگە و میتۆدی ترانسدیسیپلین لێکۆڵینەوە لەسەر زمان و پەروەردە دەکات و لە بوارەکانی فرەزمانی، ئەزموونی زمان، ئامادەکردنی ماتەریال، پەروەردەکردنی مامۆستا و فێرکاران کار دەکات و کۆرسی زمان و خزمەتگوزارییەکانی وەرگێڕان پێشکەش دەکات.

لە ڕووی ناوەڕۆکەوە ئەکادیمیای یەکماڵ:

• لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر زۆر لایەنی فرەزمانی بە تایبەتی زمان، جڤاک و فەرهەنگی کوردان لە ئەڵمانیا و شوێنەکانی دیکە دەکات.

• ئەزموونی زمانی کوردی بە ناوی "تێست کورد" بە گوێرەی چوارچێوەی هاوبەشی ئەورووپی بۆ ڕێفەرانسی زمانەکان ڕێکدەخات.

• کتێبی وانەی زمان، کتێبی منداڵان و وێنەفەرهەنگ ئامادە دەکات و هەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاویان دەکاتەوە و هەمیش چاپیان دەکات.

• سەمپۆزیووم و سەمینار لەسەر زۆر لایەنی زمان و پەروەردەدا ڕێکدەخات.

• کۆرسی زمانی کوردی (کورمانجی و سۆرانی) دەکاتەوە.

• سەمینار و وۆرکشۆپی پسپۆڕانە بۆ پێشخستنی پیشەیی مامۆستا و فێرکاران دەربارەی بابەتە جۆراوجۆرەکانی بواری پەروەردە و فرەزمانی ساز دەکات.

• لە پڕۆژەکانی لێکۆڵینەوە و هاوکاریی زانستیدا لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکان و تۆژەران هاوکاری و هاوئاهەنگی دەکات.

• بە مەبەستی پێشخستن و جێبەجێکردنی کار و چالاکییە پێوەندیدارەکان بە زمان، پەروەردە و فەرهەنگ، لەسەر بنەمای داتای زانستی سیاسەت و دامودەزگەکانی دەوڵەت ئاگادار دەکاتەوە.

• هەروەها خزمەتگوزاریی وەرگێڕان بە کوردی و ئەڵمانی پێشکەش دەکات.

 

درووشمی ئەکادیمیای یەکماڵ:

“پێوەندییەکی ڕەخنەیی و ئافرێنەر لە نێوان لێکۆڵینەوەی زانستی و پراکتیکدا”

 

بۆ زانیاریی زیاتر و پێوەندی، سەردانی ماڵپەڕی ئەکادیمیای یەکماڵ بکەن:

My alt text