ڕەنگدانەوەی ڕەخنەیی لەسەر کتێبی منداڵان و وانەکان

ڕەنگدانەوەی ڕەخنەیی لەسەر کتێبی منداڵان و وانەکان

 

بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆزنجیرە وۆرکشۆپێکی تایبەت کە لە لایەن لقی یەکماڵ لە برێمەن بە هاوکاریی کۆمەڵەی RAA Berlin e. V. Region Nord-Nordwest و کۆمیتەی ڕزگاریی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا IRC ساز دەکات. "هاوکاری لەپێناو دیموکراسی لە برێمەن" و سەندیکای پەروەردە و زانست لە برێمەن GEW Bremen پشتگیریی دارایی ئەم پڕۆژەیە دەکەن. پێمان خۆشە ئێوە ئەم بانگهێشتە بۆ کەسانی دیکەش بنێرن کە پێوەندیدارن بەم بابەتەوە. ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کە وۆرکشۆپی هۆشیاری ساز بکات تاکوو ڕۆڵی کڵێشەکان، ستریۆتایپ و دیاردەکانی هەڵاواردن لە ماتەریالەکانی بواری پەروەردە و فێرکردندا بێنێتە بەرباس.

 

ئەم سێ وۆرکشۆپە ڕێبازێکی پێکهاتەیی و هەنگاو بە هەنگاو بۆ بابەتەکە دەدزۆنەوە. وۆرکشۆپەکان بۆ زۆر کەسی پێوەندیدارن لەنێویاندا بەڕێوەبەرانی زارۆخانە و فێرگەکان، مامۆستا، کارمەندانی پەروەردە و دایکان و باوکان. لە کۆتاییدا، پڕۆژەکە هەوڵ دەدات بگاتە کۆدەنگییەک لەسەر دیزاینێکی هەستیاری ماتەریالە پەروەردەییەکان و ژینگەیەکی فێرکاریی فرەوانتر.

 

» وۆرکشۆپەکانمان

 

وۆرکشۆپی یەکەم: بەرەو وێژەیەکی منداڵان کە بەرانبەر هەڵاواردن هەستیار بێت (کراوەیە بۆ هەموان)

  • ڕێکەوت: شەممە، ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٠ - ١٦ (بە کاتی پشوویەوە)
  • ناونیشان: DGB House, Bahnhofsplatz 22-28, 28195 Bremen

 

وۆرکشۆپی دووەم: پشتگیریکردنی دادپەروەریی پەروەردەیی - بەهێزکردنی دایکان و باوکان و کارمەندانی پەروەردە ئەوانەی ڕووبەڕووی نەژادپەرستی دەبنەوە

  • ڕێکەوت: هەینی، ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٥ - ١٨ ، شەممە، ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١١ - ١٤
  • ناونیشان: DGB-Haus, Bahnhofsplatz 22-28, 28195 Bremen (Tivoli Saal, barrierefrei)

 

وۆرکشۆپی سێیەم: با چیرۆکەکانمان بگێڕینەوە!

  • ڕێکەوت: هەینی، ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، کاتژمێر ١٦ - ١٩، شەممە ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤  کاتژمێر ٩:٣٠ - ١٢:٣٠
  • ناونیشان: BeN- Bremer entwicklungspolitisches Netzwerk Am Deich 45, 28199 Bremen (barrierefrei)

 

» ناونووسی

تکایە تا ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ ناوی خۆتان بنووسن . ژمارەی بەشدارانی هەر وۆرکشۆپێک ٢٠ کەس دەبێت. لە دوای ناونووسی، ئیمەیڵی وەرگرتنتان پێدەگات.

بەشداریکردن بەخۆڕاییە. زمانی زنجیرە وۆرکشۆپەکە ئەڵمانییە، بەڵام ئەگەر پێویست بێت وەرگێڕ بە زمانی کوردی، تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی دابین دەکرێت. خواردن پێشکەش دەکرێت و چاودێریی منداڵەکانتان دەکرێت.

پێوەندی


E-Mail: buro-bremen@yekmal.de
Tel.: 0421 49938003
Handy: 0178 6608852


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار