نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن

نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن لە ساڵی ٢٠٢١ بەدواوە لە لایەن ڕێکخراوی یەکماڵەوە بەڕێوە دەبرێت. ئێمە لێرە ڕووداوەکانی نەژادپەرستی، دژەجوویی، دژەهاوزایەندخوازی، دژەسینتی\ڕۆمینا، تووندڕەویی ڕاستڕەو و حاڵەتەکانی دیکەی هەڵواردن لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین دەکەینە بەڵگەنامە. هاوڵاتییان دەتوانن هەموو ئەو حاڵەتانە یان هەر جۆرە حاڵەتی دیکەی هەڵاواردن بە نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن ڕابگەیەنن.

ئامانجی نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن تەنیا تۆمارکردن و شرۆڤەکردنی حاڵەتەکانی هەڵاواردنی پێکهاتەیی یان ڕۆژانە لە ناوچەکە نییە، بەڵکوو دەمانەوێت هۆشیاریی جڤاک دەربارەی ڕێژە و ژمارەی ڕانەگەیەندراوی ئەزموونەکانی هەڵاواردنی ئەو گرووپانە، بەرەوپێش ببەین. بۆ ئەوەی پێشنیازی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن ئامادە بکەین و ئەو گرووپانەی ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە بپارێزین.

ڕووداوەکانی هەڵاواردن کە خۆتان بینیوتانن یان ئەزموونتان کردوون، دەتوانن ڕاستەوخۆ بە ئێمەیان ڕابگەیەنن. ئێوە دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی نووسینگەکەمان بکەن، یان بەشێوەیەکی سەرهێڵ لە ڕێی ماڵپەڕی ڕێجیستەری بەرلین یان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن. نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن بەبێ ئەوەی ناوی قوربانییەکان ئاشکرا بکات، حاڵەتەکان تۆمار دەکات و ساڵانە ڕاپۆرتی ڕووداوەکانی هەڵاواردن لەسەر ماڵپەڕی ڕێجیستەری بەرلین بڵاو دەکاتەوە.

ڕاوێژکاریی ئێمە ئێستا سەرنجی زیاتری لەسەر ئاستی سەرەتاییە. هەفتانە دوو ڕۆژ پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکەین. ئەگەر پێویست بێت، بە یەکێک لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی و ئەڵمانی لەگەڵتان دەدوێین.

» هاوبەشە سەرەکییەکانمان

ڕێکخراوی یەکماڵ ونووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن بە کارە جڤاکییەکانیان لە ماوەی دەیان ساڵدا لە ناوچەی نۆیکۆلن تۆڕبەندییەکی باشیان هەیە. لە نێوان ئێمە و لایەنە پێوەندیدارەکاندا، لەسەر چەندین بابەت هاوکاری هەیە:

 

  • Amaro Foro e.V., das Projekt DOSTA – Dokumentationsstelle Antiziganismus
  • LADG-Ombudsstelle Berlin
  • Anti-Diskriminierungs-Netzwerk-Berlin (des Türkischen Bundes Berlin)
  • RAA, Anlaufstelle für Diskriminierungsschutz an Schulen und Kitas in Friedrichshain-Kreuzberg
  • Bündnis Neukölln
  • Hufeisern gegen Rechts
  • ReachOut / ARIBA e.V. - Antirassistische interkulturelle Bildungsarbeit
  • Das Stadtteilgesundheitszentrum vom Verein Gesundheitskollektiv Berlin e.V.
  • „StoP Stadtteile ohne Partnergewalt vom Nachbarschaftsheim Schierkerstrasse

یەکماڵ یان نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن ئەندامی (Migrationsbeirat) دەستەی ڕاوێژکاریی کۆچبەرییە لە نۆیکۆلن. کارمەندەکەمان سەرۆکی لیژنەی ڕاوێژکاریی کۆچبەرییە.

کاتەکانی سەردان

ڕۆژانی دووشەممە: 15:00 - 18:00
ڕۆژانی پێنجشەممە: 10:00 - 13:00

پێوەندی

Tel.: 0157 392 85 358
E-Mail: register-nk@yekmal.de
Twitter: @RegisterBerlin
Instagram: @registernk

Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin-Neukölln


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار