ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ تاقیكردنه‌وه‌ی كوردیی كورمانجی «TESTKURD C1» ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌پێی CEFR ئاستی C1ی زمانزانیی خۆیان له كوردیی كورمانجیدا بسه‌لمێنن. تاقیكردنه‌وه‌كه ئەم جارە لە شاری بیلەفێلد لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٣٠ لەم ناونیشانە:
Mühlenstr. 56, 33607 Bielefeld
ئه‌زموونی TESTKURD C1 به‌خۆڕاییه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌شدار بن له تاقیكردنه‌وه‌كه، تكایه تا ٢٣ی ئەیلوول ئەم فڕۆمە پڕبکەنەوە.
(https://forms.gle/jmxuFyqn2y2HSGzy9)
ژماره‌ی به‌شداربوان سنوورداره و ئه‌گه‌ر خواستی زۆر هه‌بێت، هەڵبژاردن بۆ ناوه‌كان دەکرێت.
TESTKURD C1 چییه؟
تێستی كوردیی C1 تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی كوردیی كورمانجییه له ئاستێكی به‌رزدا. ئه‌زموونه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زمانی كوردی به مه‌به‌ستی خوێندن، كاری جڤاكی، پیشه‌یی یان ئه‌كادیمی به‌كاردێنن. به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له فێرگه‌كان یان له دایه‌نگه و زارۆخانه جووته‌زمانییه‌كان (بۆ نموونه؛ كیتا پییا) وه‌كوو مامۆستای كوردی كار بكه‌ن یان وه‌رگێڕیی كوردی بكه‌ن ده‌توانن به‌شدار بن له‌م ئه‌زموونه‌دا.
ئێوه ده‌توانن له ئاستی C1دا چی بكه‌ن؟
له ئاستی C1دا ئێوه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌وان گوزارشت له خۆتان بكه‌ن. ئێوه ده‌توانن له ئاستێكی به‌رزدا له وشه و ڕسته‌كان تێبگه‌ن و له قسه‌كردن و نووسیندا به‌دڵی خۆتان بدوێن. هه‌روه‌ها ئێوه ده‌توانن زمان له ئاستێكی به‌رزدا به‌پێی په‌یڕه‌و و ڕێسا زمانییه‌كان به‌كاربێنن.
ستراكتۆری ئه‌زموونه‌كه چۆنه؟
ئه‌زموونه‌كه له نووسین و زاره‌كی پێكدێت. ته‌واوی ئه‌زموونه‌كه چوار كاتژمێر ده‌خایه‌نێت (٢٤٠ خولەک) و ٢٠ ده‌قه‌ش پشووی هه‌یه. به‌ر له ئه‌زموونه زاره‌كییه‌كه، به‌شداران ٢٠ خولەک كاتیان هه‌یه بۆ ئاماده‌كاری. ئه‌زموونی زاره‌كی له ڕۆژی ئه‌زموونی نووسیندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تێبینی ١: تکایە دەربارەی بەشداریکردن یان بەشداری نەکردن تا ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن.
تێبینی ٢: بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەزموونەکە، دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە زانیاریی بەسوود وەرگرن.
Agahdarî û Amadekarî ji bo Ezmûna TESTKURD C1
بۆ زانیاریی زیاتر و پرسیاره‌كانتان، ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
ئیمەیڵ: akademie@yekmal.de & buro-bielefeld@yekmal.de
تەلەفۆن: 03081797365 (بەرلین) & 015752340929 (بیلەفێلد)
ڕێکەوتی: ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢
کاتژمێر ٩:٣٠
ناونیشان: Mühlenstr. 56, 33607 Bielefeld
Facebook: Yekmal.de
Twitter: @YekmaleV
Instagram: @yekmalev