کانوونی دووەم 15, 2024 | تۆڕی بێفان

لەمەودوا یەکماڵ تۆڕی بێفان بەڕێوە دەبات

لەمەودوا یەکماڵ تۆڕی بێفان بەڕێوە دەبات

ئێمە خۆشحاڵین کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا هەواڵی گرنگتان پێ ڕابگەیەنین. دوای ٨ ساڵ بەڕێوەبردنی تۆڕی بێفان دەکەوێتەوە ئەستۆی یەکماڵ. ئەم بڕیارە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان کۆمەڵەی کاروباری نێوکولتووری VIA، یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ و کۆردیناسیۆنی تۆڕی بێفانە.


بەڕێوەبردنی کۆردیناسیۆنی تۆڕی بێفان لە لایەن ڕەمزیە ئویکون بەردەوام دەبێت کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەدواوە لە کۆمەڵەکەمان کار دەکات. ئەمەش ئیمەیڵی نوێی تۆڕی بێفانە: befan@yekmal.de
تۆڕی بێفان لە چوارچێوەی پڕۆژەی بێفاندا، بە هاوکاریی یەکماڵ، کۆمەڵەی میترا و کۆمەڵەی VIA وەک کارێکی هاوبەش دامەزرا. بە تێپەڕبوونی کات، لە بواری سیاسەتی کۆچبەری و پەروەردەیی لە بەرلین بووەتە تۆڕێکی بەردەوام کە لە ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، دامودەزگەی پەروەردەیی و فێرکاری، فەرمانگە تایبەتمەند و پەیوەندیدارەکان لە ئاستی ناوچەکان و سێناتدا هەروەها کاراکتەرەکانی دیکەی بواری فرەزمانی پێک دێت.

بێفان ئێستا لە ڕووی پەروەردە و فرەزمانیدا بووەتە تۆڕی پسپۆڕان لە بەرلین. تۆڕی بێفان بە شێوەیەکی چالاک بۆ پێشخستنی فرەزمانی بە شێوەیەکی دامەزراوەیی لە بواری پەروەردەدا کار دەکات و هەوڵ دەدات بەرژەوەندی و پێداویستییەکانی جڤاکە کۆچبەرەکان دیاری بکات. خەمێکی گرنگ ئەوەیە کە پسپۆڕی و ئەزموونە جیاوازەکانی جڤاکە کۆچبەرییەکان لە بواری فرەزمانیدا بخرێتە نێو سیستەمی پەروەردە.
ئێمە لە دڵەوە سپاسی هاوکارانمان لە کۆمەڵەی VIA لە بەرلین و براندنبورگ دەکەین بۆ کارەکانیان لەپێناو پێشخستنی بەردەوامی تۆڕی بێفان لە هەموو ئاستەکاندا.
لە چوارچێوەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا، ڤیدیۆی ڕۆژی پسپۆڕیی تۆڕی بێفان -٢٠٢٣تان پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی لەسەر کاروباری تۆڕەکە تێگەیەشتنێکتان هەبێت.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار