كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتیی خێزانه‌كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له مانگه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤه‌مبه‌ردا زنجیره‌چالاكییه‌كی په‌روه‌رده‌یی ساز ده‌كات.
به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ری له ئه‌ڵمانیا و لقه‌كانی یه‌كماڵ له بیله‌فێلد، ئێسن، هێرفۆرد و ماینتس به درووشمی «هه‌ڵوێستی تووند له به‌رانبه‌ر تووندوتیژی هێرشكاری» زنجیره‌سه‌مینارێكی په‌روه‌رده‌یی ساز ده‌كرێت. له‌م سه‌مینارانه‌دا باس له چۆنه‌تیی چاره‌سه‌ركردن و ڕێگرتن له تووندوتیژیی خێزانی ده‌كرێت.
به‌تایبه‌تی سه‌رنج ده‌خرێته سه‌ر زێده‌بوونی تووندوتیژی له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆڕۆنا له‌نێو خێزانه‌كاندا. سه‌میناره‌كان به زمانی ئه‌ڵمانی ده‌بن، به‌ڵام داوا له به‌شداربوان ده‌كرێت دوای سه‌میناره‌كان به زمانی دایكیی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته خێزان و ده‌وروبه‌ری خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه. دوای زنجیره‌چالاكییه‌كه‌ش به‌شداربوان بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن وه‌رده‌گرن.
به‌شداریكردن له سه‌میناره‌كان به‌خۆڕایی (بێبه‌رانبه‌ر)ه، له ٦ شار به‌ڕێوه‌ده‌چن و له هه‌ر شوێنێك دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
لقی بیله‌فێلد و هێرفۆرد
ڕێكه‌وت: ٢٦ و ٢٧ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١
ناونیشان:
Internationales Begegnungszentrum Friedenshaus e.V., Teutoburger Straße 106, 33607 Bielefeld.
لقی ئێسن
ڕێكه‌وت: ٢٧ و ٢٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١
ناونیشان: VielRespektZentrum, Rottstr. 24-26, 45127 Essen
لقی ماینتس
ڕێكه‌وت:
٢٣ و ٢٤ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١
ناونیشان: Planingerstr. 4, 55543 Bad-Kreuznach
١٣ و ١٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١
ناونیشان: Bürogemeinschaft, Walpodenstr. 10, 55116 Mainz
٢٠ و ٢١ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١
ناونیشان: Merzwecksaal der Grundschule am Mäuseturm, Herterstr. 35, 55411 Bingen.
٢٧ و ٢٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١
ناونیشان:
Bistro Zwettwohnung, Seydlitzstr. 32, 67061 Ludwigshafen.