caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

چالاکییەک بۆ پێدانی زانیاری لەسەر قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی لە برێمەن

ڕۆژی ٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣، لە شاری برێمەن چالاکییەکی پێدانی زانیاری لەسەر دەرفەتەکانی بەردەم خوێندکاران دوای تەواوکردنی قۆناغی بنەڕەتی، بەڕێوەچوو.

مامۆستای بە ئەزموون نۆرا پێتێرس سەرنجی خستە سەر بابەتەکانی EbbR، MSA و MSAGyO. ئامانجی ئەم چالاکییە پێدانی زانیاری بوو بە دایکان و باوکان، خوێندکاران و کەسانی دیکە بە تایبەت ئەو خوێندکارە کۆچبەرانەی تازە هاتوونەتە ئەڵمانیا. دەرفەت بۆ بەشداران ڕەخسێندرا کە بە زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی و ئینگلیزی پرسیارەکانیان لەو بارەیەوە بخەنەڕوو.

ئەم چالاکییە لە لایەن کۆمەڵەکەمان یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ بە هاوکاریی KEBiK بۆ ڕوونکردنەوەی دەرفەتەکانی بواری پەروەردە ساز کرا.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG