caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ ئێسن میوانداریی کۆبوونەوەی تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆچبەرانی کرد

ئێمە شادمان بووین بە میوانداریکردنی کۆبوونەوەی تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران (MSO) و سازمانە فێرکارییەکانی ناوچەی 3 لە شاری ئێسن.

کۆبوونەوەکە ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بینای لقەکەمان لە ئێسن بەڕێوەچوو. یەکماڵ ئێسن هەر لە سەرەتاوە ئەندامی ئەم تۆڕەیە کە پلاتفۆڕمێکە بۆ ڕێکخراو و دەستپێشخەرییەکانی کۆچبەران. ئەم تۆڕە لەلایەن ئەنجومەنی کۆچبەرانی ئێسن، ئاژانسەکانی ئینتیگراسیۆنی دیاکۆنی و AWO هەروەها دەزگەی ئینتیگراسیۆنی شارەکە ڕێنمایی دەکرێت.

دوای پێشکەشکردنی گوتەیەک لە لایەن یەکماڵەوە، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، ئەنجوومەنەکانی گەشەپێدان، دامەزراوەکانی هاریکاریی جەوانان، زانکۆ و فێرگەکان دەربارەی پرسیاری “چۆن بتوانین لە ڕێی ئانگەبۆتەکانی زمان و پەروەردەی دایکان و باوکان-ەوە بتوانین خۆمان بگەیەنینە ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان؟” گفتوگۆیان کرد.

زۆر سپاسی هەموو بەشداران دەکەین بۆ ئەم دانوستانە بەجۆشە.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG