ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ رێکخراوەسەربەخۆکانی کۆچبەران لە هانۆڤەر کۆبوونەوە. کۆڕبەندی یەکسانیی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران بانگەوازی کردبوو کە بۆ دوو ساڵی داهاتوو ئەنجومەنی گوتەبێژان هەڵبژێردرێت و بۆ کاروباری داهاتوو ئامانجەکانی دیاری بکات. لەو چوارچێوەیەدا خانم کۆرنێلیا ڕێزولیس بە گوتەبێژ هەڵبژێردرا.
نزیکەی ٢٥٠ ڕێکخراوی سەربەخۆی کۆچبەران لە سەرانسەری ئەڵمانیا لەنێو “Landesverbänden des Paritätischen Wohlfahrtsverbands” خۆیان ڕێکخستووە. ئەم کۆڕبەندە یەکێک لە شەش کۆمەڵەی خێرخوازیی سەرانسەری وەڵاتە و لە ڕووی ساسی و مەزهەبییەوە سەربەخۆیە. لە هەمان کاتدا چەترێکە بۆ زۆر ڕێکخراوی کاروباری ئیداری – MSO لە ئەڵمانیا کە پشتگیری و نوێنەرایەتیی سیاسی لە کۆمەڵەکەدا دەکەن.
ئێمە خۆشحاڵین بە هاوکاریی داهاتوو لەگەڵ: