caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ بەشداری لە گفتوگۆیەکی ئەنجومەنی جڤاکیی پۆڵۆنی-دا کرد

ڕۆژی هەینی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆمەڵەکەمان یەکماڵ بەشداری لە ئیڤێنتێکی گفتوگۆئامێز کرد کە لە لایەن ئەنجومەنی جڤاکیی پۆڵۆنی لە بەرلین ڕێکخرابوو.

ئەم ئیڤێنتە بە ناونیشانی “ئاسایش وەک پێشمەرج بۆ یەکێتی و بەشداریی کۆچبەران – سیاسەت، ئیدارە و جڤاکی سڤیل لە بەرلین دەتوانن چ ڕۆڵێک بگێڕن؟” بە هاوکاری ناوەندی ڤیادرینا بۆ توێژینەوەی پۆڵۆنی و ئۆکراینی لە فرانکفۆرت/ئۆدا لە هۆڵی دامەزراوەی منداڵانی کرۆیتسبێرگ بەڕێوەچوو.

کۆرنێلیا ڕازولیس جێگری بەڕێوەبەری یەکماڵ دەربارەی “نەژادپەرستیی دژەکورد” بابەتێکی پێشکەش کرد و سەرنجی خستە سەر ڕووداوە گەرمەکان بە تایبەت هێرشە نەژادپەرستییەکەی مانگی ئۆکتۆبەر لە دژی پەنابەرانی کورد لە کەمپی تێگل. ئەمە تەنیا ڕووداوێکە و بە ئاشکرا بینرا، ئەگەرنا ڕووداوی نەژادپەرستی و هێرشی دژ بە پەنابەرانی کورد لە زۆرینەی کەمپەکانی بەرلین ڕوودەدەن. ئەم ڕووداوانە زۆر جار لە ناوەندەکانی دیکەی سەر بە فەرمانگەی فیدڕاڵیی کۆچ و پەنابەران BAMF و فەرمانگەی کاروباری پەنابەران لە بەرلین LAF دەبیندرێن.

لەم ئیڤێنتەدا پارێزەری بەشی ڕاوێژکاریی یەکماڵ ئەلچین یالچین ئامادە بوو کە ئەویش خاوەنی ئەزموونێکی بەرفرەوانە لەسەر دۆخی پەنابەرانی کورد لە بەرلین.

لەم ئیڤێنتەدا هەروەها کۆرای یڵماز-گونای لە کۆمەڵەی ئەنجومەنی کۆچ، نوورسەمین سۆنمەز لە تۆڕی ڕێکخراوەکانی ئەڵمانیای نوێ، ژیان عومەر ئەندامی فراکسیۆنی سەوزەکان لە پەڕلەمانی بەرلین، ئینگۆ زیبە لە نووسینگەی کۆمسیۆنی هەرێمی بەرلین دژ بە تووندوتیژی ئامادە بوون و لەسەر ڕۆژەڤی ئیڤێنتەکە قسەیان کرد.

لە کۆتایی بەرنامەکەشدا، موزیکژەن ئەردەم کە خۆی یەکێکە لە بەرکەوتوانی هێرشە نەژادپەرستییەکەی سەر پەنابەرانی کورد لە کەمپی تێگل بە سازەکەی خۆی چەند بەرهەمێکی پێشکەش کرد و ئامادەبوانیش هەڵپەڕکێی کوردییان کرد.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG