caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یه‌كماڵ زنجیره‌چالاكیی «ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی-٢٠٢٢» ساز ده‌كات

ئێمه‌ وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی خێزانه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ( Yekmal e.V.) زنجیره‌چالاكیی ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی – ٢٠٢٢ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سێ هه‌رێمی ئه‌ڵمانیا (به‌رلین، نۆردهاین وێستفالن و ڕاینلاند-پفالتس) چالاكییه‌كان ڕێكخراون. وه‌كوو هه‌موو ساڵان به‌رنامه‌كانمان چالاكیی ڕه‌نگین و جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرن و كار و خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌ون. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین كه‌ به‌رنامه‌كه‌مان سه‌رنجڕاكێش بێت و به‌شداری له‌ چالاكییه‌كاندا بكه‌ن.

چه‌ندین چالاكیی وه‌كوو سه‌مینار به‌ كوردی و ئه‌ڵمانی، خواردنی كوردی، موزیكی كوردی، جلوبه‌رگی كوردی، نه‌ریت و زاراوه‌كانی كوردی، هونه‌ری كوردی و سه‌ركه‌وتنی كوردان له‌ جیهانی فیلمه‌ ناونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.

ئێمه‌ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی پرسیار و پێشنیازه‌كانتانین؛ ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن:

ته‌له‌فۆن: 030 – 81797365

فاكس: 030 – 81797366

ئیمه‌یڵ: kurdischekulturtage@yekmal.de

به‌ به‌شداریتان له‌ چالاكییه‌كانمان شادمان ده‌بین.

تیمی «ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی – ٢٠٢٢»

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG