caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ برێمن؛ شوێنێک بۆ بە یەکگەیشتنی خێزانەکان لەگەڵ چالاکیی جۆراوجۆر

کاتێک ئێمە لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ لقی برێمن-مان دامەزراند، بەڵێمان پێدان کە لە ماوەیەکی نزیکدا ببێتە شوێنی هاتووچۆی خێزانەکان. ئێستا بەڵێنەکەمان دەبەینە سەر و ئەو شوێنەی کە لە شوباتی ٢٠٢٣دا بەکرێمان گرت دەیکەینە ناوەندی بەیەکگەیشتنی خێزانەکان. ناوەندەکە فرەکولتوور و فرەزمان دەبێت. ئەم پڕۆژەیە کە دەستمان پێکردووە، بە پشتگیریی دارایی و هاوکاریی وەقفی VINCI جێبەجێ دەکرێت. بە کەوتنەگەڕی ئەم پڕۆژەیە، شوێنەکەمان بەپێی پێویستی و خواستی خێزانەکان ڕێکدەخرێت. 

لەگەڵ بونیادنانی ناوەندەکە، ئێمە دەست بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانمان دەکەین. بۆ نموونە، پڕۆژەی دیداری نیشتەجێ کۆن و تازەکانی برێمن کە لەلایەن سێناتی برێمن بۆ کاروباری جڤاکی، گەنجان، ئینتیگراسیۆن و وەرزش پشتگیری دەکرێت. هەروەها کۆرسەکانی MiA دەست پێدەکەن کە لەلایەن فەرمانگەی کۆچبەران و پەنابەرانی سەر بە حکوومەتی فیدڕاڵ پشتگیری دەکرێت. لەپاڵ ئەوانەشدا، لە ناوەندەکەمان وانەی کوردی پێشکەش دەکرێن. لە ڕێی ئەم پڕۆژانەوە دەرفەتی پەیوەندیی کۆچبەران لەگەڵ جڤاکی ئێرە دەڕەخسێندرێت، ئاستی زمانی ئەڵمانییان بەرەوپێش دەچێت و شانسی بەشدارییان لە ژیانی جڤاکیدا زیاتر دەبێت.

ئێمە بۆ هەموو زمان و کولتوورەکان کراوەین. بەخۆشحاڵییەوە خێزان و کەسەکان بانگهێشت دەکەین بۆ بەشداریکردن لە کار، پڕۆژە و چالاکییەکانمان. دەمانەوێت پێکەوە بناغەی لقەکەمان داڕێژین. 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG