caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ بەشداری لە ئاهەنگی هاوینەی کۆمیساریی سێناتی بەرلین بۆ کاروباری بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری دەکات

بەخۆشحاڵییەوە ڕۆژی ٣ی تەمووزی ٢٠٢٤ بەشداریمان لە ئاهەنگی هاوینەی کۆمیساریی سێناتی بەرلین بۆ کاروباری بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری کرد کە لە لایەن بەڕێز کاتارینا نیڤیتسیال ساز کرابوو.

ئاهەنگەکە دەرفەتێکی باشی ڕەخساند بۆ ئێمە تا لەگەڵ بەرپرسانی کاروباری ئینتیگراسیۆن، نوێنەرانی سیاسەت و ئیدارەی بەرلین، ڕێکخراوەکانی کۆچبەران و زۆر دۆست و هاوبەشی یەکماڵ کۆببینەوە و پێکەوە گفتوگۆ بکەین.

بابەتێکی سەرەکی بەرنامەکە تووندڕەویی ڕاستڕەو بوو. پرسیاری ڕۆڵی ڕێکخراو و دەستپێشخەرییەکانی کۆچبەران لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستڕەوی بوو بە ڕۆژەڤ. بەڕێوەبەری یەکماڵ گونای داریجی لە گوتەیەکی بەڕێکەوتدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پیشاندانی هەڵوێستی تووند لە دژی نەژادپەرستی و تووندڕەویی ڕاستڕەو تەنها ئەرکی جڤاکە کۆچبەرەکان نییە، بەڵکوو زیاتر ئەرکی جڤاکی زۆرینەیە.

هەروەها بەڕێوەبەرەکەمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە سەرانسەری ئەڵمانیا 1.5 ملیۆن و لە بەرلین نزیکەی 200.000 کورد دەژین، بەڵام تا ئێستاش گەلی کورد لە زۆر چالاکی و بۆنەدا پەراوێز دەخرێت نابینرێت. بۆ نموونەش، بانگەوازەکانی دەستپێشخەری بۆ هەڵبژاردنی ئەورووپا کە تەرجەمەی زمانی کوردی نەکران.

سپاس بۆ سازکردنی ئەم هاوینەئاهەنگە خۆشە!

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG