١٤ی شوبات له جیهاندا وه‌ك ڕۆژی ئه‌وین (ڤالانتاین) پیرۆز ده‌كرێت. له فه‌رهه‌نگی كوردیشدا نه‌ریتێكی ئه‌وینداری هه‌یه. ئه‌وینداران سێ‌و مێخه‌كڕێژ ده‌كه‌ن و به دیاری پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ن. سێوی مێخه‌كڕێژ، سێوێكی سرووشتییه. دوای ئه‌وه‌ی مێخه‌كڕێژ ده‌كرێت، ده‌یان ساڵ وه‌كوو خۆی ده‌مێنێته‌وه و بۆنه‌كه‌شی ده‌پارێزێت. سێوی مێخه‌كڕێژ سمبوولی ئه‌وین و ئاشتییه.
ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كماڵ چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئه‌وین ساز ده‌كه‌ین. به‌شداران ده‌توانن له‌م چالاكییه‌دا بۆ خۆشه‌ویست و دۆستانیان سێ‌و مێخه‌كڕێژ بكه‌ن. دۆستانی یه‌كماڵ، كوردستانییانی به‌رلین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خۆیان پیرۆز بكه‌ن، بانگهێشتی ئه‌م چالاكییه ده‌كه‌ین.
ئێمه سێ و مێخه‌كتان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش ئازادن ئه‌گه‌ر گوڵ، خواردنه‌وه یان هه‌ر شتێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن. چالاكییه‌كه فره‌زمانی ده‌بێت
كات و شوێنی چالاكی:
14.02.2020
13:00 Uhr
Wo: Yekmal e. V.
Waldemar Str. 57, 10997 Berlin
بۆ به‌شداربوون، تكایه ناوی خۆتان له‌سه‌ر ئه‌م فۆڕمه تۆمار بكه‌ن:
https://forms.gle/YfK9BrNPD3BS5wen6