caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئەمڕۆ یەکەمین نیووزلێتەری یەکماڵ بڵاوکرایەوە

بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکەمین هەواڵنامەی کۆمەڵەکەمان (یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا) بە شێوەیەکی سەرهێڵ بڵاوکرایەوە. لە ئەمڕۆ بەدواوە ئەم نیووزلێتەرە مانگانە جارێک بە زمانی ئەڵمانی و کوردیی کورمانجی دەگاتە دەستتان.

ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێوە گەشتر بکەین و ڕاستەوخۆ زانیاری دەربارەی کار، چالاکی و پڕۆژەکانمان لەگەڵ ماتەریاڵ بۆ منداڵان و خێزانەکان بگەیەنینە ئێوە. کۆمەڵەکەمان ٣٠ ساڵی پڕ لە کار و خەباتی لە دوای خۆی بەجێهێشت و دەمانەوێت پێکەوە بۆ ئایندەیەکی باشتر پشتیوان و هاوکار بین.

لە یەکەمین نیووزلێتەرماندا، لێدوانی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەمان گونای داریجی هەیە دەربارەی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکماڵ. هەروەها بەڵگەفیلمێک و برۆشوورێک هەیە دەربارەی کار و خەباتی ٣٠ ساڵی ڕابردووی کۆمەڵەکەمان کە ئێوە دەتوانن سەیری مێژوو و گەشەکردنمان بکەن و ئایندەمان ببینن.

هەر لەم نیووزلێتەرەدا دەربارەی کار و چالاکییەکانی مانگی ئایار بە تایبەتیش ئەوانەی لە چوارچێوەی ڕۆژانی کولتووری کوردی و ڕۆژی زمانی کوردی ساز کراون، زانیاری و ڤیدیۆ هەن. ئێمە منداڵانیشمان لەبیر نەکردوون، کتێبی جووتەزمانی و ڤیدیۆچیرۆکیی کوردیشی تێدایە.

ئەگەر ئێوەش پێتان خۆشە نیووزلێتەری یەکماڵ بگاتە دەستتان، تکایە ناو و ئیمەیڵی خۆتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: medien@yekmal.de

31.05.2023: یەکەمین ژمارەی نیووزلێتەری یەکماڵ

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG