caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵی تۆڕی بێفان بەڕێوەچوو

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵی تۆڕی بێفان ڕۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو. ١٦ نوێنەری ڕێکخراوە جیاجیاکان، لەناویشیاندا ئەندامانی تازەی تۆڕەکە کۆمەڵەی مێهر، کۆمەڵەی لۆم کۆمەڵەی کلوب دیالۆگ بەشدار بوون. 

ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە بەرفرەوانکردنی تۆڕەکە بوو لە ڕووی پسپۆڕی و ساختارەوە. بەشداران لە سێ ژووری سەرهێڵدا، بە شێوەیەکی چڕ گفتوگۆیان لەسەر ڕۆڵی تۆڕی بێفان وەک تۆڕێکی نێوانگیر کرد. هەروەها دەربارەی ئەوەی تۆڕەکە چۆن دەتوانێت باشتر پشتگیریی هاوبەشەکانی بکات – بە پێچەوانەشەوە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان کە ئێستا ڕووبەڕووی هەموو ڕێکخراوەکان بووەتەوە، کێشەی کەمبوونەوەی پشتگیریی دارایی، کەمبوونی سەرچاوەی مرۆیی و بەربەستەکانی کاری خۆبەخشییە. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانە، چەند هاوبەشێکی تۆڕەکە بڕیارە پێکەوە هەماهەنگی بکەن و پێکەوە کار بکەن. تۆڕی بێفانیش پشتگیرییان دەکات.

جگە لەو بابەتە سەرەکییانە، بابەتگەلی دیکەی پەیوەندیدار بە کاری هاوبەشەکانی تۆڕی بێفان گفتوگۆیان لەسەر کرا:

  • فرەوانکردنی تۆڕ: یەکخستنی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران و گرووپە زمانییەکان
  • بواری پەیوەندییە گشتییەکانی تۆڕی بێفان و هاوبەشەکانی
  • پێشخستنی بەشی زمانی زکماکی (Erstsprachenunterricht)
  • بەشداریی دایکان و باوکان

ئەنجامی کۆبوونەوەکە لە کاری داهاتووی تۆڕی بێفان ڕەنگ دەداتەوە. سپاس بۆ هەموو هاوکارانی تۆڕەکە بۆ ئاڵوگۆڕە بەرهەمهێن و ئیلهامبەخشەکەیان. 

کۆبوونەوەی داهاتووی تۆڕی بێفان لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤دا، کاتژمێر ١٣-١٥ بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوە دەچێت.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG