caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ئێمە یادی قوربانییانی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکەینەوە

لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا ڕژێمی بەعسی عێراق بۆردومانی شاری هەڵەبجەی باشووری کوردستانی کرد. ڕژێمی سەددام حوسێن لەو هێرشەدا چەکی کیمیایی لە دژی کوردان بەکارهێنا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥٠٠٠ کەس کوژران، هەزاران کەس بەسەختی بریندار بوون، دەیان هەزار کەسیش کۆچبەر بوون کە لەو هەلومەرجەدا چەندین منداڵ بێسەروشوێن بوون. هەروەها زیانێکی زۆر بە ژێرخانی شارەکە، سروشت و زەویی کشتوکاڵی گەیشت. دیمۆگرافیای ناوچەکە گۆڕانی بەسەردا هات و هەتا ئێستاش کاریگەریی کیمیابارانەکە لەسەر ناوچەکە و ڕزگاربوان ماوە.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام لە ساڵی ٢٠٠٣دا، کیمیابارانی هەڵەبجە لە لایەن دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق و پەڕلەمانی عێراق بە جینۆساید ناسێندرا و تاوانبارە سەرەکییەکانی ئەم جینۆسایدە سزا دران. بەڵام هێشتا چەندین تاوانبار بەبێ سزا ماونەتەوە. جڤاکی نێودەوڵەتیش هەتا ئێستا بەفەرمی دانی بە جینۆسایدی هەڵەبجەدا نەناوە. 

ئێمە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ یادی هەموو قوربانییانی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکەینەوە. داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا دەکەین کە بەفەرمی دان بە جینۆسایدی هەڵەبجەدا بنێت. داننان بە جینۆسایدی هەڵەبجە هەنگاوێکی گرنگە بۆ قوربانییان و کەسوکارەکانیان لەپێناو دادپەروەری. هەروەها ئەمە دەریدەخات کە جڤاکی نێودەوڵەتی ئەو تاوانانە قبووڵ ناکات.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG