caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

خوێندنەوەی بە دەنگیش دەکرێت فرەزمانی بێت!

١٧ی نۆڤەمبەر ڕۆژی خوێندنەوەی بە دەنگە لە سەرانسەری ئەڵمانیا. گرووپی “یاریم لەگەڵ بکە” کە گرووپێکی جووتەزمانیی یارییە و سەر بە لقی ئێسن-ی کۆمەڵەی یەکماڵە، بەو بۆنەیەوە بەشداری لە بەرنامەیەکی خوێندنەوەی بە دەنگ کرد لە ناوەندی کۆبوونەوەکان لە Weberplatz.

منداڵان گوێیان لە ڕێبەری گرووپەکە “لەیلا” گرت. دایکان و باوکانیش دەرکیان بە گرنگیی خوێندنەوەی دەنگیی فرەزمان بۆ پێشکەوتنی منداڵەکانیان، کردبوو.

خوێندنەوەی بە دەنگ نزیکایەتی دروست دەکات، وشەسازی فرەوان دەکات، سەرنج بەرەوپێش دەبات، ئیلهامبەخشە بۆ خەیاڵ و پەرە بە هاوسۆزی دەدات. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەو منداڵانەی لە تەمەنێکی بچووکدا بۆیان دەخوێندرێتەوە، دواتر خۆیشیان دەبنە خوێنەرەوەیەکی باش.

ئەگەر خوێندنەوەی دەنگیی فرەزمان سەرنجت ڕادەکێشێت، سەیرکردنی ئەم ڤیدیۆیە پێشنیاز دەکەین.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG