caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

خۆپیشاندان لەپێناو پەروەردەیەکی باشتر

ئەم ماوەیە لە زۆر شار و شارۆچکەی ئەڵمانیا هەزاران خوێندکار، مامۆستا، دایک و باوک دەڕژێنە سەر شەقامەکان و جەخت لەسەر پێویستیی گۆڕانکاریی بەپەلە لە سیستەمی پەروەردەدا دەکەنەوە. لە ٢٣ی ئەیلوولدا لە شاری برێمەن-یش خۆپیشاندانێک بۆ هەمان مەبەست بەڕێوەچوو.

ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە بەشێکن لە هاوپەیمانیی “Bildungswende” کە سەندیکا، ڕێکخراوە فێرکارییەکان و نوێنەرانی خوێندکاران و دایکان و باوکان تیایدا بەشدارن. خۆپیشاندەران لە گوتارەکانی خۆیاندا جەخت لەسەر زیادکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ باخچەی منداڵان و فێرگەکان دەکەنەوە. لە هەمان کاتدا، داوا لە هەرێمە فیدڕاڵەکان دەکەن کە لە ئاستی پێویستدا ڕاهێزانی مامۆستایان بکەن بۆ ئەوەی خواستە گەورەکان بەدی بێنن.

ساتێکی تایبەتی خۆپیشاندانەکەی برێمەن، گوتەکانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکەمان سۆنا مێرزیج بوو کە ئەویش تامەزرۆی باشترکردنی سیستەمی پەروەردەیە.

جڤاکی ئێمە ئێستا بە یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی پەروەردە لە ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیاوە تا ئێستا، تێدەپەڕێت. کاتێک کێشە گەورە و بەردەوامەکانی مامۆستا و پەروەردەکاران زیان بە سیستەمێکی پەروەردەیی بگەیەنن، پێویستە دەمودەست ئەو سیستەمە پەروەردەییە نوێ بکرێتەوە و لە ڕووی داراییەوە زیاتر پەرەی پێ بدرێت بۆ ئەوەی دۆخی نادادپەروەریی جڤاکی تێپەڕێنێت.

  • هەر ساڵ ٥٠٠.٠٠٠ جەوان بەبێ بڕوانامە لە خوێندن دادەبڕێن.
  • پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٥ نزیکەی ١٦٠.٠٠٠ مامۆستا کەم ببن.
  • لە سەرانسەری وەڵات پێویستی بە سەدان هەزار کورسیی دیکە هەیە بۆ باخچەکانی منداڵان، هەروەها ٣٠٠.٠٠٠ پەروەردەکار بۆ چاودێریکردنی منداڵان.

ئێستا کاتی وەرچەرخانێکی دروستی پەروەردەییە بەرەو سیستەمێکی پەروەردەیی دادپەروەری بەردەوام. ئێمە پشتگیری لەم جوڵانەوەیە دەکەین و پێکەوە لەپێناو پەروەردە و داهاتوویەکی باشتر کار دەکەین. ئێمە پێکەوە دەتوانین گۆڕانکاری بکەین و سیستەمی پەروەردە باشتر بکەین بۆ ئەوەی باشترین دەرفەت بۆ ئایندەی منداڵەکانمان بڕەخسێنین.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG