caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

وۆرکشۆپی “پیاسەی دیالۆگی” لە بەرلین بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی زنجیرە-وۆرکشۆپی “شێوازی دیالۆگ”-دا، ڕۆژی ٧ی دیسەمبەر گرووپی باوکانی یەکماڵ بۆ جاری دووەمین لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین کۆبوویەوە و وۆرکشۆپی “پیاسەی دیالۆگی” ساز کرد.

ئەم وۆرکشۆپە بە سەرپەرشتی هاوکارانمان ئاژۆ ئەمین و هولیا ئۆکسوز بەڕێوەچوو. پیاسەکردن بۆ دوو کەس بەپێی ئەو ڕێسایانەی کە پێشتر ڕوون کراونەتەوە، ڕێگە بە قسەکەر دەدات باسی بابەتێک بکات بەبێ ئەوەی قسەکانی ببڕدرێت، لە کاتێکدا بیسەر بە هێمنی و بە وردی گوێ دەگرێت بەبێ ئەوەی پێشداوەری یان ئامۆژگاری بکات. هەروەها لەم شێوازی دیالۆگەدا گرنگی بە ئاگاداربوون لە دۆخی جەستە و زمانی جەستە دەدرێت، لەوانەش بەکارهێنانی دەربڕینی دەموچاو و ئاماژەکان.

ئەم شێوازە لە گفتوگۆکردن بۆ ئاڵوگۆڕی چڕ لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر گونجاوە، تەنانەت لە بارودۆخە سەختەکانیشدا. ڕێگە دەدات دیدگای جیاواز و هاوبەش بناسرێتەوە. دوای پیاسەکە دەتوانرێت باس لە بابەتەکە بکرێت و ئەگەر پێویست بوو چارەسەری ئەگەری پێشنیاز بکرێت.

زنجیرە-وۆرکشۆپی “شێوازی دیالۆگ” لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts”دایە کە کۆمەڵەکەمان سازی دەکات و لە لایەن وەزارەتی کار، کاروباری جڤاکی، یەکسانیی زایەندی، ئینتیگراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن لە سێناتی بەرلین لە چوارچێوەی بەرنامەی بەشداریپێکردن و ئینتیگراسیۆندا پشتگیریی دارایی دەکرێت.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG