caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

وۆرکشۆپێک دەربارەی “چاودێریکردن بەبێ هەڵسەنگاندن” لە زارۆخانەی پییا ڤێدینگ بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی پڕۆژەی ستاپ فۆرڤێرتس-دا، بەشی پشتگیریی خێزان-ی یەکماڵ ڕۆژی ٩ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە قاوەخانەی دایکان و باوکان لە زارۆخانەی پییا ڤێدینگ لە بەرلین وۆرکشۆپێکی ساز کرد.

لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین دایک و باوک و منداڵەکانیان بە یاوەری هاوکارانمان بەشدار بوون. ڕۆژەڤی سەرەکی “چاودێریکردن بەبێ هەڵسەنگاندن” بوو کە ڕێبازێکی گرنگە بۆ پشتگیریکردنی منداڵان لە فێربوونی ڕۆژانەدا.

منداڵ بەردەوام و لە هەموو شوێنێک فێر دەبێت. دایکان و باوکان دەتوانن بەشێوەیەکی چالاک پشتیوانی ئەم پڕۆسەیە بکەن. لە وۆرکشۆپەکەدا لە ڕێی پێشنیاز و نموونەوە دەستنیشان کرا کە دایکان و باوکان چۆن دەتوانن بە تایبەتی لە ئەزموونی فێربووندا بەبێ ئەوەی هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەن پشتگیریی منداڵەکانیان بکەن. پێکەوە ستراتیژ و ڕێبازی وەهامان پێشخست کە دەتوانن پڕۆسەی فێربوونی منداڵان بەرەوپێش ببەن.

دواتر سەبارەت بە هەمان بابەت لەگەڵ منداڵان یارییەکی بچووکمان ساز کرد. ئەمەش دەرفەتی بۆ دایکان و باوکان ڕەخساند تا ڕاستەوخۆ ئەوەی فێری بوون جێبەجێی بکەن و لە هەمان کاتدا کاتێکی داهێنەرانە لەگەڵ منداڵەکانیان بەسەر ببەن.

ئێمە بە هیوای سازکردنی وۆرکشۆپی دیکەین لە چوارچێوەی پڕۆژەی ستاپ فۆرڤێرتس-دا. زۆر سپاسی ئامادەبوان دەکەین بۆ بەشداریی چالاکانە و پابەندبوونیان.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG