caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

وۆرکشۆپ دەربارەی “ڕاهێزانی کوردان لەپێناو بەشداری لە ژیانی جڤاکیدا”

ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبەر لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین وۆرکشۆپەکەمان دەربارەی “ڕاهێزانی کوردان لەپێناو بەشداری لە ژیانی جڤاکیدا” بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن تۆڕی کوردییەوە سازکرابوو کە کۆمەڵەکەمان ڕێکخەریەتی. هەروەها پسپۆڕی بوارەکە فاتمە کەسەر بەڕێوەی دەبرد و لە لایەن بەشدارانەوە پێشوازیی گەرمی لێکرا.

ئەم تەوەرانە بوونە ڕۆژەڤی وۆرکشۆپەکە: کێشەکانی بەشداریی جڤاکیی لەنێو کورداندا و ڕێوشوێنە مومکینەکان بۆ بەهێزترکردنی، پاڵنەر و خواستی کەسی. لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ بەشداران کار لەسەر ستراتیژی چارەسەرکردنی بەربەستەکان کرا. لە کۆتاییشدا بروانامەی بەشداربوون پێشکەشی بەشداران کرا.

ئێمە سپاسی ”House of Resources Berlin” دەکەین کە پشتگیریی دارایی وۆرکشۆپەکەیان کرد.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG