caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

وۆرکشۆپی موزیک بۆ ژنانی جەوان لە بەرلین

ڕۆژانی ٢٣-٢٥ی ئۆکتۆبەر کۆمەڵەکەمان لە بەرلین وۆرکشۆپێکی موزیکی بۆ ژنانی جەوان کردەوە. وۆرکشۆپەکە لە لایەن هەردوو موزیکژەنی لێهاتوو بورجو یانکن و سەلدا ئۆزتورک لە گرووپی موزیکی کاردەش تورکولەر بەڕێوە برا.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە ماوەی سێ ڕۆژ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین بەڕێوەچوو، ژنان کاریان لەسەر گوتنی گۆرانی بە زمانی کوردی (کورمانجی، زازاکی و سۆرانی)، ئەرمەنی، سریانی، تورکی و عەرەبی کرد. 

بەشداران فێربوون کە بە چەندین شێواز سروود، دەنگبێژی، لایە لایە، گۆرانیی خۆشەویستی و گۆرانیی بەدەم کارەوە، بچڕن. جگە لە پێرفۆڕمانسی دەنگبێژی، ڕاهێنانی ڕیتمیش کرا. بەشداران گۆرانییان گوت و ئامێرە موزیکییەکانیان لێدا.

ئێمە سپاسی GLS Treuhand e.V. دەکەین کە پشتگیریی دارایی وۆرکشۆپەکەمانی کرد.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG