لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە کوردستان، تورکیا، سووریا، ئێران و ئەرمەنستان کە کورد، تورک، ئەرمەنی، سریانی، عەرەب و چەندین پێکهاتە پێکەوە دەژین، کاتێک مرۆڤ سەما و هەڵپەڕکێیەک دەبینێت سەختە بزانێت ئەو سەما و هەڵپەڕکێیە هی کام جڤاک و گەلەیە. هەندێک جار ئەستەمیشە. هەڵپەڕکێی شێخانی بەڵگەیەکی گەورەیە بۆ دۆستایەتیی جڤاکەکانی سەر ئەو جوگرافیایە. ئێمە لە چوارچێوەی ڕۆژەکانی کولتووری کوردیدا، بە کردنەوەی وۆرکشۆپێکی هەڵپەڕکێی شێخانی کە لەلایەن کورد، سریانی و ئەرمەنییەکانەوە لە شوێنی جیاواز و بە فۆڕمی جیاواز دەبیندرێت، پێکەوە فێری هەڵپەڕکێیەکە بین و ئاگری نەورۆز بەگوڕتر بکەین.
وۆرکشۆپەکە دوو کاتژمێر دەخایەنێت و بەشداران دەتوانن هەنگاوە سەرەتاییەکان و فۆڕمە جیاوازەکانی هەڵپەڕکێیەکە فێر ببن. وۆرکشۆپەکەمان بە ڕووی گەنجان و گەورەساڵاندا کراوەیە. بۆ بەشداریکردن، زانینی هەڵپەڕکێ و سەما مەرج نییە.
هەمووتان بانگهێشت دەکەین بۆ فێربوونی «شێخانی» کە هەڵپەڕکێی کوردی، ئەرمەنی و سریانییە.
ڕێکەوت: ٦ی ئایاری ٢٠٢٣، شەممە، کاتژمێر ١٥-١٧
Mehrgenerationenhaus Gneisenaustraße 12,10961 ناونیشان: