لە چوارچێوەی ڕۆژانی فەرهەنگی کوردی کە ساڵانە لەلایەن یەکماڵەوە ساز دەکرێت، ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ وۆرکشۆپی فێربوونی هەڵپەڕکێی شێخانی لە بەرلین کرایەوە.
وۆرکشۆپەکە لە مێگەنەراتسیۆنهاوس لە گنایزنئاوسشتراسە بە بەشداری چەندین کەس لە فەرهەنگی جیاواز، بەڕێوەچوو. هەردوو فێرکاری هەڵپەڕکێ گولجان کوچوک و حەکیم کلچ لە ماوەی دوو کاتژمێردا هەنگاوە سەرەکییەکان و فۆڕمەجیاوازەکانی هەڵپەڕکێی شێخانییان بە کردەکی فێری بەشداران کرد کە کەسانی گەنج و گەورەساڵان بوون. بەشداران کاتێکی خۆشیان بەسەربرد و لە فێرکاریی هەڵپەڕکێی شێخانی سوودمەند بوون.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوين، کوردستان، تورکیا، سووریا، ئێران و ئەرمەنستان کە چەندین فەرهەنگی جیاواز پێکەوە دەژین، هەڵپەڕکێی شێخانی لەلایەن کورد، سریانی و ئەرمەنییەکانەوە بە فۆڕمی جیاواز دەکرێت.