چالاکییەکی تایبەت بۆ گەنجان لە جەژنی نەورۆزدا.
فێرکاران: قادر ئامگۆ مەمش و گولجان کوچوک
«شەمامێ» یەکێک لە هەڵپەڕکێ هەرە بەناوبانگەکانە لەناو گەنجانی کورددا. هیپ هۆپ-یش فۆرمێکە کە لەلایەن گەنجانی ڕەشپێستی ئەمەریکی و لاتینییەوە پێشخراوە و ئەمڕۆ لە کولتووری ناسراودا خاوەنی پێگەیەکی زۆر گرنگە. لە وۆرکشۆپەکەدا هیپ هۆپ و شەمامێ دێنە لای یەکتر، گەنجان هەنگاوەکانی شەمامێ و سەمای هیپ هۆپ فێر دەبن. ئێمە هەموو گەنجان بانگهێشت دەکەین بەشداری بکەن لە وۆرکشۆپەکەدا و پێکەوە لە ٢١ی ئاداردا بەجۆشەوە نەورۆز پیرۆز بکەین.
بۆ گەنجانی ٩-١٤ ساڵی: کاتژمێر ١٣-١٤
بۆ گەنجانی ١٥ ساڵی و گەورەتر: کاتژمێر ١٤:٣٠ – ١٦:٣٠
ئێمە تکا لە بەشداران دەکەین کە جلوبەرگی ئاسوودە لەبەر بکەن و پێڵاوی وەرزش لەپێ بکەن.
ڕێکەوت: ٢١ی ئاداری ٢٠٢٣
ناونیشان: Mehrgenerationenhaus Gneisenaustraße (Gneisenaustraße 12, 10961 Berlîn