وۆركشۆپی سه‌رهێڵی وه‌رگێڕان بۆ وێژه‌ی منداڵان و گه‌نجان
ئه‌مڕۆ منداڵان وێژه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌خوێننه‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌رگێڕ ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له چوونه‌ده‌ره‌وه له سنووری زمانه‌كان، به‌ڵام ئه‌و خۆی زۆر جار فه‌رامۆش ده‌كرێت.
له زنجیره وۆركشۆپێكی سه‌رهێڵ (دیجیتاڵ)دا، له به‌ستێنی كوردیدا و له بواری وێژه‌ی منداڵاندا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌ختییه‌كان، سنوور، ده‌رفه‌ت و پێویستییه تایبه‌ته‌كانی بواری وه‌رگێڕان و فره‌زمانی ده‌كه‌ین.
ئامانجی وۆركشۆپه‌كه ئه‌وه‌یه كه گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌ختییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌رگێڕانی كوردی بكه‌ین و له‌پێناو هاندان و به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رگێڕاندا پشتگیری و زه‌مینه‌سازی پێشكه‌ش بكرێت. له‌م خه‌باته‌دا، ئێمه گوێ له ڕوانگه‌ی نووسه‌ران، وه‌رگێڕان و وه‌شانخانه به‌ئه‌زموونه‌كان ده‌گرین.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌شداران له گرووپی بچو‌وكدا هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگێڕان. وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و زمانی سه‌ره‌كیی ئه‌م خه‌باته كوردی – ئینگلیزی یان كوردی – ئه‌ڵمانییه. جگه له‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كاندا دوو پانێڵی كراوه سازده‌كرێن و لایه‌نه جیاجیاكانی وه‌رگێڕان ده‌خرێنه به‌رباس.
ڕێكه‌وتی وۆركشۆپه‌كان
١٤ی ئایار |
كاتژمێڕ ٩-١٢: ده‌ستپێك و یه‌كترناسین كاتژمێڕ ١٣-١٦: پانێڵی كردنه‌وه: وه‌رگێڕان و فره‌زمانی له وێژه‌ی كوردیدا |
٢١ی ئایار |
كاتژمێڕ ٩-١٢: وۆركشۆپی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٣-١٦: وۆركشۆپی دووه‌م |
٤ی حوزه‌یران |
كاتژمێر ٩-١٢: وۆركشۆپی سێیه‌م كاتژمێر ١٣-١٦: وۆركشۆپی چواره‌م |
١١ی حوزه‌یران |
كاتژمێر ٩-١٢: وۆركشۆپی پێنجه‌م كاتژمێر ١٣-١٤:٣٠: گفتوگۆ كاتژمێر ١٥-١٦:٣٠: پانێڵی كۆتایی: داهاتووی وه‌رگێڕان |
به‌شدار بن!
ئه‌م خه‌باته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌نی ئه‌زموون و به‌سه‌رهاتن له بواری وه‌رگێڕاندا و له زمانی كوردییه‌وه وه‌رگێڕان بۆ زمانی ئه‌ڵمانی یان ئینگلیزی ده‌كه‌ن – به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری بكه‌ن، پێویسته زمانی كوردی (كورمانجی یان سۆرانی و كرمانجكی/زازاكی) له ئاستێكی به‌رزدا بزانن، به‌ڵام مه‌رج نییه به‌رهه‌می چاپكراویان هه‌بێت.
دوایین ماوه بۆ خۆتۆماركردن ٢٥ی نیسانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نموونه‌یه‌كی وه‌رگێڕانه‌كه‌تان، سی ڤی و نامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئامانجی به‌شداریكردن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه بنێرن: akademie@yekmal.de
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ به پشتگیریی ده‌زگه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاریی زیاتر:
- Yekmal Akademie
- Schönleinstr. 23, 10967 Berlin
- Tel: 030 81797365
- E-Mail: akademie@yekmal.de