caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ لە پەڕلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن بەشداری لە ئیڤێنتێکی پارتیی سەوزدا کرد

لە چوارچێوەی هەفتەی تێکۆشان دژی نەژادپەرستی و هاوکات لەگەڵ جەژنی نەورۆزدا، پارتیی سەوز ڕۆژی ١٤ی ئادار لە پەڕلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن ئیڤێنتێکی بە ناوی “پێشوازیی فرەڕەنگیی سەوزەکان” ساز کرد. تیمی یەکماڵ لە ئێسن بۆ ئیڤێنتەکە بانگهێشت کرابوو.

لە ئیڤێنتەکەدا جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی هەرێمەکە بێریڤان ئایماز، هەردوو سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز فێرێنا شێفەر و ڤیبکە برێمس، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن گۆنوول ئەگلەنجە لەگەڵ جۆزەفینە پاول وەزیری کاروباری منداڵان، جەوانان، خێزان، یەکسانی، کۆچبەری و ئینتیگراسیۆن بەشدار بوون. جگە لە تیمی یەکماڵ، نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی دیکەی مەدەنی کە لەپێناو مافی مرۆڤ، دژەهەڵاواردن و جڤاکی فرەڕەنگ تێدەکۆشن، ئامادە بوون.

ئێوارەیەکی خۆش و هاندەر بوو بە بەشداریی زۆر ڕووخساری ئاشنا لە هەمان کاتدا نوێ. هەروەها نیشانەیەکی ڕوونی فرەڕەنگی و ڕاهێزان بوو.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG