ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ ئه‌زموونی «TESTKURD C1» ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌پێی CEFR ئاستی C1ی زمانزانیی خۆیان له كوردیی كورمانجیدا بسه‌لمێنن. ئه‌زموونه‌كه ڕۆژی ١٦ی ئاب كاتژمێر ٩:٣٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌زموونی TESTKURD C1 به‌خۆڕاییه. ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌شدار بن له تاقیكردنه‌وه‌كه، تكایه تا ١٣ی ئاب ئه‌م فۆڕمه پڕ بكه‌نه‌وه. ژماره‌ی به‌شداربوان سنوورداره، ئه‌گه‌ر خواستی زۆر هه‌بێت، به‌پێی ڕۆژی پێشكه‌شكردنی داواكاری ناوه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
TESTKURD C1 چییه؟
تێستی كوردیی C1 تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی كوردییه له ئاستێكی زۆر به‌رزدا. ئه‌زموونه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زمانی كوردی به مه‌به‌ستی خوێندن، كاری جڤاكی، پیشه‌یی یان ئه‌كادیمی به‌كاردێنن. به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له فێرگه‌كان یان له دایه‌نگه و زارۆخانه جووته‌زمانییه‌كان (بۆ نموونه؛ كیتا پییا) وه‌كوو مامۆستای كوردی كار بكه‌ن یان وه‌رگێڕیی كوردی بكه‌ن ده‌توانن به‌شدار بن له‌م ئه‌زموونه‌دا.
ئێوه ده‌توانن له ئاستی C1دا چی بكه‌ن؟
له ئاستی C1دا ئێوه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕه‌وان گوزارشت له خۆتان بكه‌ن. ئێوه ده‌توانن له ئاستێكی به‌رزدا له وشه و ڕسته‌كان تێبگه‌ن و له قسه‌كردن و نووسیندا به‌دڵی خۆتان بدوێن. هه‌روه‌ها ئێوه ده‌توانن زمان له ئاستێكی به‌رزدا به‌پێی په‌یڕه‌و و ڕێسا زمانییه‌كان به‌كاربێنن.
ستراكتۆری ئه‌زموونه‌كه چۆنه؟
ئه‌زموونه‌كه له نووسین و زاره‌كی پێكدێت. ته‌واوی ئه‌زموونه‌كه چوار كاتژمێر ده‌خایه‌نێت (٢٤٠ خولەک) و ٢٠ ده‌قه‌ش پشووی هه‌یه. به‌ر له ئه‌زموونه زاره‌كییه‌كه، به‌شداران ٢٠ خولەک كاتیان هه‌یه بۆ ئاماده‌كاری. ئه‌زموونی زاره‌كی له ڕۆژی ئه‌زموونی نووسیندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاریی زیاتر و پرسیاره‌كانتان، ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
akademie@yekmal.de
٠٣٠٨١٧٩٧٣٦٥
ڕێكه‌وت: ١٦ی ئابی ٢٠٢١
كاتژمێر: ٩:٣٠
شوێن: Richard Straße 102, 12043, Berlin (Yekmal e. V.)
نمره |
ماوه |
|||
ئه‌زموونی نووسین |
تێگه‌یشتنی خوێندنه‌وه |
48 |
90 |
|
زانیاریی زمانی (ڕێزمان و وشه‌زانی) |
22 |
|||
پشوو |
20 |
|||
تێگه‌یشتنی بیستن |
48 |
40 |
||
شاره‌زایی نووسین |
48 |
70 |
||
ئه‌زموونی زاره‌كی |
كاتی ئاماده‌كاری |
20 |
||
قسه‌كردن |
48 |
20 |