ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ده‌ستی پێكرد. دایكان و باوكان زۆر پرسیار و مه‌ترسییان له‌لا دروست بووه ده‌رباره‌ی دوایین بارودۆخی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده و فێركاری. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌روه‌رده، گه‌نجان و خێزانه‌كان له سێناتی به‌رلین ساندرا شێره‌س له میانه‌ی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی «ئاربایتس كرایس نۆیه ئێرتسیهونگ» وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا كه له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه خزمه‌تگوزاریی ڕاوێژكاری بۆ خێزانه‌كان ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كانیان له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده به چه‌ندین زمان پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئێمه شادمانین كه یه‌كماڵ به‌شی كوردیی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئێوه ده‌توانن لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیی كۆبوونه‌وه‌كه له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه په‌یدا بكه‌ن:
ANE Pressemitteilung 14.08.2020
هه‌روه‌ها ئێوه ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م لینكه به‌ڤیدیۆ بیسه‌ر و بینه‌ری وه‌ڵامه‌كانی سیناتۆر ساندرا شێره‌س بن كه له‌لایه‌ن یه‌كماڵه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی كوردیی كورمانجی كراوه.