caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

سیمینارێک دەربارەی “نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا – لە ڕوانگەی کۆچبەرانەوە”

لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ تۆڕی کوردی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆبوونەوەی هەژدەهەمی ئەنجام دا. ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە “نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا – لە ڕوانگەی کۆچبەرانەوە” بوو.

پڕۆفیسۆر د. کەنان ئەنگین لە زانکۆی ئاککۆن بۆ زانستەمرۆڤایەتییەکان دەربارەی ئەو بابەتە سیمینارێکی بە زمانی ئەڵمانی پێشکەش کرد. دەستنیشانی کرد کە نەژادپەرستیی ئەو وەڵاتانەی کە کۆچبەرانی لێوە دێن، لە دیاسپۆرا و ئەڵمانیاش خۆی دووبارە پیشان دەکاتەوە. بۆ نموونە جوگرافیا، زمان و کولتووری سەربەخۆی کوردان، دەخرێتە ژێر پرسیارەوە. لە ئەنجامدا نکۆڵی لە ناسنامەی سەربەخۆی کوردان دەکرێت. نزیکەی ٢٠ کەس بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد و دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکە، گفتوگۆیان لەسەر بابەتەکە کرد.

ئێوە دەتوانن لەسەر پۆدکاستی یەکماڵ بیسەری سیمینارەکە بن:

کۆبوونەوەی نۆزدەهەمینی تۆڕی کوردی لە ٦ی ئەیلوول بە شێوەیەکی سەرهێڵ بەڕێوە دەچێت. لە کۆبوونەوەی داهاتوودا سەرنج دەخرێتە سەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە جڤاکی ئێزدی لە ئەڵمانیا.

بەرنامەی تۆڕی کوردی بۆ ساڵی ٢٠٢٣

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG