ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده، به‌خۆشی و به‌هاته‌وه
نووسه‌ری گه‌وره‌ی وێژه‌ی كوردی پیره‌مێرد وه‌های نووسیوه له هۆنراوه‌كه‌یدا.
به هه‌مان جۆش‌وخرۆش، ئێمه‌ش وه‌كوو یه‌كماڵ له ٢١ی ئاداردا جه‌ژنی نه‌ورۆزمان پیرۆز كرد. له ئاهه‌نگه‌كه‌دا میوانه‌به‌ڕێزه‌كانمان له سێناتی به‌رلین، په‌ڕله‌مانتاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی سازمان و كۆمه‌ڵه جڤاكییه‌كان، به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه و ده‌زگه كوردیه‌كان، هاوكاران و پشتیوانه‌كانمان ئاماده بوون.
به‌ڕێزان عه‌زیز بۆزكورت سكرتێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌نجان، خێزان و دیجیتاڵیزه‌كردنی فێرگه‌كان، سارایا گۆمیس سكرتێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فره‌ڕه‌نگی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن، گێری ڤۆپ سكرتێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ئه‌ورووپا، كاتارینا نیڤیدزیال به‌رپرسی ئینتیگراسیۆن و كۆچبه‌ران له سێناتی به‌رلین، هۆگلێر شپۆر پسپۆڕی كاروباری كۆچبه‌ران DPW و په‌ڕله‌مانتاران قاسم تاهیر ساڵح، فه‌رات عه‌لی كۆچاك و ئه‌لیف ئێرالپ له شه‌وه‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا له‌گه‌ڵمان بوون و به گوته و په‌یامه دڵسۆزه‌كانیان جه‌ژنه‌كه‌یان گه‌شتر كرد.
ئێمه له دڵه‌وه سپاسی هه‌موو به‌شداران ده‌كه‌ین كه له‌م ساته خۆشه‌دا له‌گه‌ڵمان بوون و پشتیوانی كار و خه‌باتی ئێمه‌یان دووپات كرده‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی به‌ها دیموكراتییه‌كان، فره‌ڕه‌نگی و فره‌زمانی له به‌رلین و شوێنه‌كانی دیكه.
یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا – یه‌كماڵ