caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

یەکماڵ سەردانی پەرلەمانتاری بەرلین کلارا شێدلیش دەکات

دوێنێ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شاندێکی کۆمەڵەکەمان سەردانی کلارا شێدلیش ئەندامی پەڕلەمانی بەرلین لە فراکسیۆنی پارتیی سەوز-ی کرد. شاندی یەکماڵ پێکهاتبوو لە گونای داریجی بەڕێوەبەری گشتی، شەریف دەرینجە بەرپرسی ئەکادیمیای یەکماڵ، د. یاشار کرغز کارمەندی پێشخستنی زمان لە زارۆخانەی پییا کرۆیتسبێرگ، هەروەها ڤیلی شتۆتسکا نوێنەری سەندیکای پەروەردە و زانست لە بەرلین.

بەر لە چەند هەفتەیەک بەڕێز شێدلیش و بەڕێز شتۆتسکا سەردانی ئێمەیان کرد و دەربارەی فرەزمانی و فێرکاری بە زمانی یەکەم\زمانی دایکی لە فێرگەکانی بەرلین گفتوگۆمان کرد. هەروەها باسی زمانە بێدەوڵەتەکانی وەک کوردی و ڕۆمانیمان کرد. دوای دیدارەکەمان، بەڕێز شێدلیش پرسنامەیەکی دەربارەی “وانەکان بە زمانی دایک؛ سەرنج خستنە سەر زمانە بێدەوڵەتەکان” ئاراستەی سێناتی بەرلین کرد.

دوێنێ دەربارەی وەڵامی ئەو پرسنامەیە گفتوگۆمان کرد. زۆر سپاسی بەڕێز شێدلیش دەکەین بۆ هەوڵ و پشتگیرییەکانی، هەروەها سپاس بۆ پێشوازیی گەرمی بەڕێوەبەری نووسینگەکەی بەڕێز فێلیسیتاس شتێلتسە. سپاسێکی تایبەت بۆ بەڕێز ڤیلی شتۆتسکا بۆ یاوەری، ڕاوێژ و پشتگیرییەکانی.

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG