caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

کارمەندانی یەکماڵ سەردانی پەڕلەمانتاری سۆسیالدیموکرات هاکان دەمیر-یان کرد

ڕۆژی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ گرووپێکی گەورەی کارمەندانی یەکماڵ سەردانی پەڕلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراکسیۆنی پارتیی سۆسیالدیموکرات (ئێس پێ دێ) هاکان دەمیر-یان کرد. بەڕێز دەمیر پێشتر بانگهێشتی یەکماڵی کردبوو بۆ دیدارێکی ئاڵوگۆڕی بیروڕا.

لەگەڵ پەڕلەمانتار هاکان دەمیر دەربارەی بارودۆخی ئەو کەسانەی خاوەن پاشخانی پەنابەری و کۆچبەرین و بێبەشن لە مافی نیشتەجێبوون، قسەمان کرد. هەروەها باسی ئەو گیروگرفتە پێکهاتەییانەمان کرد کە لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆژەکاندا ڕووبەڕووی ڕێکخراوە جڤاکییەکانی کورد دەبنەوە.

دوای گفتوگۆ، بەڕێز دەمیر ڕێبەرایەتی کردین و گەشتێکمان بە نێو بینای پەڕلەمانی فیدڕاڵ (ڕایشستاگ)دا کرد. دەربارەی مێژووی بیناکە و ئەرک و کاری پەڕلەمانتاری قسەی بۆ کردین. ئێمە زۆر شادمان بووین بەم بانگهێشتە و دەمانەوێت هاوکارییەکانمان سنووری نۆیکۆلن تێپەڕێنن و بەرفرەوانتر بن. بۆ ئەم بانگهێشت و دیدارە سپاسی هاکان دەمیر دەکەین.

هاکان دەمیر نوێنەری ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلینە لە بوندێستاگ (پەڕلەمانی ئەڵمانیا). ئەو وەک کاندیدی راستەوخۆ بۆ پەڕلەمان هەڵبژێردراوە. هاوکات لە لیژنەی کاروباری ناوخۆ و لیژنەی خێزان، بەساڵاچوان، ژن و جەوانان-ی پەڕلەمان کار دەکات.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG