caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

شاندێکی زانکۆی بامبێرگ سەردانی یەکماڵی کرد

دەستەیەک لە تۆژەر و خوێندکاری بەشی زمانناسیی زانکۆی بامبێرگ ڕۆژی ١٦ی تەمووز سەردانی یەکماڵیان کرد لە بەرلین. سەردانی شاندەکە بە ڕێبەرایەتیی سەرۆکی بەشی زمانناسی پڕۆفیسۆر دکتۆر جێفری هایگ لە چوارچێوەی سەمینارەکەیان بە ناوی “گۆڕینی زمان لە کۆنتێکستی کوردیدا” بوو.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی ئەکادیمیای یەکماڵ شەریف دەرینجە، بەڕێوەبەری زارۆخانەی پییا کرۆیتسبێرگ خەمسێ بایرام، هەردوو هاوکارمان ئالان دڵپاک و لەرزان ژاندیل پسپۆڕانی زمانی کوردی، هەروەها حەکیم کلچ هاوبەڕێوەبەری ناوەندی خێزانیی ڕەنگین ئامادە بوون.

میوانەکانمان بە تایبەتی مەبەستیان بوو دەربارەی کاری چەندین ساڵەی یەکماڵ لە بواری زمان و پەروەردەدا، پێشخستنی زمانی کوردی لە بەرلین، بەربەست و کێشەکان – چارەسەرکردنیان، هەروەها پلان و ڕوانگەی داهاتوو لە نزیکەوە ئاگادار بن.

بابەتگەلی وەک گۆڕانکارییەکان لەنێو زاراوە کوردییەکاندا بە تایبەت کورمانجی، کرمانجکی، سۆرانی و هەروەها بەکارهێنانیان لە کاری کردەکیی یەکماڵدا، زمانی منداڵانی زارۆخانەکانی پییا و کارەکانی ئەکادیمیای یەکماڵ خرانە بەر باس.

هاوکارانمان هەر یەکەیان لە بواری کاری خۆیان بەرچاوڕوونییان دا. لە ئەنجامدا گفتوگۆیەکی دەوڵەمەند دروست بوو. ئێمە سپاسی پڕۆفیسۆر هایگ و تیمەکەی دەکەین بۆ سەردانە هاندەرەکەیان.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG