زمان کاریگەری دروست دەکات. بەها و هەڵوێست لە ڕێیی زمانەوە پیشان دەدرێن. پەیوەستبوون و پەراوێزخستن لە ڕێی زمانەوە پێناسە دەکرێن و سەرلەنوێ بوونیاد دەندرێن. ڕاستینەی جڤاک بەدی دێت، بەڵام زمان لە هەمان کاتدا ڕێ و دەرفەتی کاریگەریش لە بەرانبەر هەڵاواردن و پەراوێزخستن فەراهەم دەکات.
کۆمەڵەی خێزانە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا – یەکماڵ بانگهێشتتان دەکات بۆ سەمپۆزیومی ساڵانەی خۆی کە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت و تیایدا لە چەندین ڕوانگەوە باس لە زمان و دەسەڵات دەکرێت.
دەنگی کێ دەبیسترێت و کێش بێدەنگ دەکرێت؟ زمان چۆن وەکوو ئامرازێکی هێز بەکاردەهێندرێت؟ بەهێزبوونی زمانی چۆن دەکرێت کاریگەری لەسەر گۆڕینی ڕاستینەی جڤاکی دروست بکات؟ ئەم پرسیارانە و پرسیاری هاوشێوە لە ڕوانگەی جیاوازە و لە ڕووی پەروەردەیی، زمانی، جڤاکناسی و فەرهەنگی دەوروژێندرێن.
سەمپۆزیومی «زمان و دەسەڵات» بە شێوەی سەرهێڵ بەڕێوەدەچێت.
خۆتۆمارکردن: https://forms.gle/6ePuEX9q82W6Ay1g7
سەرپەرشتیار: ئەکادیمیای یەکماڵ، بەشی پەروەردەیی خێزان و دایک و باوکان و ناوەندی فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ – CID
هاوکار: زانکۆی هومبۆلدتی بەرلین
لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STaP vorwärts” لەلایەن بەرنامەی Berliner Partizipations- und Integrationsprogramm پشتیوانی دەکرێت.