ئێمه شادمانین كه ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ سه‌مپۆزیومی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایكی ته‌واو بوون. به‌شانازییه‌وه سه‌مپۆزیومی ئه‌مساڵ به هاوكاریی زانكۆی هومبۆلدت-ی به‌رلین، زانكۆی ئازادی به‌رلین، زانكۆی ئێكسه‌ته‌ر، كۆمه‌ڵه‌ی «ئاربایتسكرایز نۆیه ئێرزیهونگ» و به‌شی په‌روه‌رده، گه‌نجان و خێزانه‌كانی سێناتی به‌رلین به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
سه‌مپۆزیوم له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌تیی زانكۆكانی به‌رلین پشتگیری لێ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی و حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا چاودێری ده‌كرێت.
ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی سه‌مپۆزیومی ئه‌مساڵ، ڕۆڵی فره‌زمانییه له به‌دیهێنانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رلین. بابه‌ته‌كه به‌تایبه‌تی له كۆنتێكستی په‌روه‌رده‌ییدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
بۆ به‌شداری كردن له سه‌مپۆزیومه‌كه، تكایه تا ١٨ی شوبات له‌سه‌ر ئه‌م لینكه ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن.
https://forms.gle/Bqek9JotpCcyYg4f7
بۆ زانیاریی زیاتر و پرسیاره‌كانتان، ده‌توانن له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵانه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن:
akademie@yekmal.de، engldida@hu-berlin.de
به‌رنامه و ناوه‌ڕۆكی سه‌مپۆزیوم له خواره‌وه‌یه. به به‌شداریتان خۆشحاڵ ده‌بین.