ئێمه سه‌مپۆزیومه‌كه‌مان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایكی له ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی شوبات له زانكۆی هومبۆلدت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام دا. ئه‌مه ده‌یه‌مین ساڵه له ڕۆژی زمانی دایكی سه‌مپۆزیومی زمانی كوردی ساز بكه‌ین. شانازی ده‌كه‌ین كه له ڕێی ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌توانین به‌هێزتر ده‌نگی كورد به كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رلین و ئه‌ڵمانیا بگه‌یه‌نین.
بابه‌تی سه‌مپۆزیومی ئه‌مساڵمان فره‌زمانی بوو له فێركاریدا و په‌یوه‌ندیی به ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رلین. سه‌مپۆزیومه‌كه به شێوه‌یه‌ك سازكرابوو كه كه‌سه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك خێزان، مامۆستا، فێرگه، به‌شی مامۆستا له زانكۆكان، سازمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت لای یه‌كتر كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕوانگه، كێشه و پێشنیازه‌كانیان بۆ یه‌كتر باس بكه‌ن. له كۆتاییدا ئه‌م ئامانجه به‌دیهات.
سه‌مپۆزیومی ئه‌مساڵ به هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی هومبۆلدت-به‌رلین، زانكۆی فرای له به‌رلین، زانكۆی ئێكسته‌ر، كۆمه‌ڵه‌ی «ئاربایتس كرایز نۆیه ئێرتسیهونگ و به‌شی په‌روه‌رده، گه‌نجان و خێزان-ی سه‌ربه سێناتی به‌رلین ساز كرا. هه‌روه‌ها یه‌كێتیی زانكۆكانی به‌رلین پشتگیری‌یان له سه‌مپۆزیومه‌كه كرد و له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی هه‌رێمیی به‌رلین و حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له چێوه‌ی سه‌مپۆزیومه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرا كه پێویسته به‌شه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر له‌گه‌ڵ فێرگه و سازمانه‌كانی ماڵباته‌كان كار بكه‌ن. پێكه‌وه پڕۆژه و كاره‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی فێرگه‌كان به‌هێزتر بكرێت له ڕووی پێشكه‌وتنی ئه‌كادیمی.