caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

سەمپۆزیومی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ٢٠٢٣؛ زمان و دەسەڵات

زمان کاریگەری دروست دەکات. بەها و هەڵوێست لە ڕێیی زمانەوە پیشان دەدرێن. پەیوەستبوون و پەراوێزخستن لە ڕێی زمانەوە پێناسە دەکرێن و سەرلەنوێ بوونیاد دەندرێن. ڕاستینەی جڤاک بەدی دێت، بەڵام زمان لە هەمان کاتدا ڕێ و دەرفەتی کاریگەریش لە بەرانبەر هەڵاواردن و پەراوێزخستن فەراهەم دەکات.

کۆمەڵەی خێزانە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا – یەکماڵ بانگهێشتتان دەکات بۆ سەمپۆزیومی ساڵانەی خۆی کە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت و تیایدا لە چەندین ڕوانگەوە باس لە زمان و دەسەڵات دەکرێت.

دەنگی کێ دەبیسترێت و کێش بێدەنگ دەکرێت؟ زمان چۆن وەکوو ئامرازێکی هێز بەکاردەهێندرێت؟ بەهێزبوونی زمانی چۆن دەکرێت کاریگەری لەسەر گۆڕینی ڕاستینەی جڤاکی دروست بکات؟ ئەم پرسیارانە و پرسیاری هاوشێوە لە ڕوانگەی جیاوازە و لە ڕووی پەروەردەیی، زمانی، جڤاکناسی و فەرهەنگی دەوروژێندرێن.

سەمپۆزیومی «زمان و دەسەڵات» بە شێوەی سەرهێڵ بەڕێوەدەچێت. زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە لەسەر ماڵپەڕەکەمان دەخەینەڕوو.

ئەکادیمیای یەکماڵ

بەشی پەروەردەیی خێزان و دایک و باوکان

ناوەندی فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ – CID

بەڕێوەبەر: یەکماڵ

هاوکار: زانکۆی ڕۆژهەڵاتی فینلاند

لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STaP vorwärts”

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG