ئێمه به‌شادمانییه‌وه بانگهێشتتان ده‌كه‌ین بۆ پانێلێكی ئۆنلاین كه ڕێكه‌وتی ٣ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پانێله‌كه ده‌رباره‌ی بیروڕا و مامه‌ڵه‌ی جیاكارییه له ژیانی ڕۆژانه‌ی شاری به‌رلیندا.
به‌رلین له ڕووی فره‌یی و پێكهاته‌ییه‌وه یه‌كێک له ڕه‌نگینترین شاره‌كانی سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپایه. ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ل، زمان، فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی جیاواز له‌خۆده‌گرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو كه‌س و جڤاكه‌كان ناتوانن به هه‌مان شێوه سوود له فره‌ڕه‌نگی ئه‌م شاره وه‌رگرن. هه‌رچه‌نده چه‌ندین پڕۆژه‌ی به‌سوودی ده‌وڵه‌ت و پڕۆژه و خه‌باتی سه‌ركه‌وتووی سازمانه جڤاكییه‌كانیش هه‌بن، هێشتا زۆر كه‌س له ژیانی ڕۆژانه‌دا ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی جیاكاری ده‌بنه‌وه. له فێرگه، شه‌قام، كارگه و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه زۆرترین حاڵه‌تی جیاكاری ده‌بینرێت. هۆكار و بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی جیاكاری له‌وانه‌یه زایه‌ند، به‌كارهێنانی زمان، كۆچبه‌ری و ته‌مه‌نی كه‌سێک بێت. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له كات و شوێنی جیاوازدا هه‌ر كه‌س ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ببێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگ و پێویسته خه‌باتی هۆشیاری و هه‌نگاوه‌كانی دژبه هه‌ڵاواردن به‌هێزتر بكرێن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه ده‌مانه‌وێت پانێلێک ساز بكه‌ین كه هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌ڵاواردن و هه‌نگاوه‌كانی دژبه هه‌ڵاواردن له به‌رلین بخه‌ینه به‌ر باس. هه‌روه‌ها زه‌مینه‌ی هاوكاریی كاریگه‌رتر له به‌رانبه‌ر هه‌ڵاواردن به‌رفره‌وانتر بكه‌ین. له پانێله‌كه‌دا چه‌ند ئه‌نجامێكی په‌یوه‌ندیداریش ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی جڤاكی كورد له به‌رلین ده‌ستكه‌وتوون.
له‌م پانێله‌دا جگه له قسه‌كه‌ر و تیمی یه‌كماڵ، ٢٥ میوانیش ئاماده ده‌بن. به‌ڵام زۆر كه‌سیش ده‌توانن له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه پانێله‌كه ببینن.
پێشكه‌شكارانی پانێل:
ئێلكه برایتنباخ، سیناتۆری ئینتیگراسیۆن، كار و په‌یوه‌ندییه جڤاكییه‌كان له سێناتی به‌رلین
ده‌روێش هزارجی، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگه‌ی دژبه هه‌ڵاواردن له سێناتی به‌رلین
هۆلگا شپۆر، پسپۆڕی كۆچبه‌ری
شه‌ریف ده‌رینجه، زمان‌ناس و به‌رپرسی ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: مه‌ری ئه‌رگون
ڕێكه‌وت: ٣ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٠
كات: ١٥ – ١٧ – به شێوه‌ی ئۆنلاین
بۆ به‌شداریكردن به شێوه‌ی ئۆنلاین، تكایه له ڕێی ئه‌م به‌سته‌ره‌وه ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن. دوای خۆتۆماركردن، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به ئیمه‌یڵ به‌سته‌ری به‌شداریكردنتان بۆ ده‌نێرین.