caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری ئێسن

بە مەبەستی پیرۆزکردنی ڕۆژی زمانی کوردی، ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لقی کۆمەڵەکەمان – یەکماڵ لە شاری ئێسن بەرنامەیەکی بە ناونیشانی «وێژەی کوردی و دەربەدەری ساز کرد.

ڕۆماننووس، چیرۆکنووس و ڕەخنەگری کورد حەلیم یووسف کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و هەر لێرەش بەرهەمەکانی دەئافرێنێت، بابەتێکی پێشکەش کرد. بە تایبەت سەرنجی خستە سەر کێشەکانی وێژەی کوردی لە هەندەران، دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم وێژەی کوردی لە ئەڵمانیا. ئەو یەکێک لەو نووسەرە سەرەکییانەیە کە لە دەقەکانی خۆیدا گرنگی بە بارودۆخی مرۆڤایەتی و پەنابەری دەدات.

ئەم بەرنامەیە کە لەلایەن ئەکادیمیست داود یەشیلمەن بەڕێوەدەبرا و خوێنەران پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرد، بە خوێندنەوەی چیرۆکەکانی حەلیم یووسف کۆتایی هات.

دواتر بە شێوەیەک کە شایەنی ڕۆژی زمانی کوردی بێت، دیوانی دەنگبێژی ساز کرا. دەنگبێژ ڕێبەر سەرحەد بە چەند کلامێکی دەڤەری سەرحەد ئێوارەکەی ڕازاندەوە. لەپاڵ ئەو کلامانەی کە لە کانیی وێژەی فۆلکلۆری کوردانەوە دێن، چەند گۆرانییەکی دیکەشی لەسەر خواستی بەشداران پێشکەش کرد. سەرەنجام دیوانێک لە زار و زمانی کوردی هەم بە وێژەی هاوچەرخ هەمیش بە کەلەپووری کوردی هاتە ئاراوە.

بەرنامەکە سێ کاتژمێری خایاند، تامی دەوڵەمەندی زمانی کوردی و هونەری زارەکی و نووسینی کوردی خستە دڵی ئامادەبوانەوە.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG