١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی كوردییه. یه‌كێک له پێشه‌نگه‌كانی زمان و جڤاكی كوردان جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان به ده‌رچواندنی گۆڤاری هاوار ئه‌م ڕۆژه‌ی كردووه‌ته دیاری بۆ ئێمه. یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری هاوار له ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ به ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی ده‌رچووه. ئه‌م گۆڤاره خزمه‌تێكی به‌رچاوی زمان و وێژه‌ی كوردی كردووه. له‌به‌رئه‌وه ١٥ی ئایار وه‌ک ڕۆژی زمانی كوردی دیاری كراوه. ئامانجی ئه‌م ڕۆژه ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان خاوه‌نداره‌تی له زمانی خۆمان بكه‌ین و زمانه‌كه‌مان به‌ره‌و پێش ببه‌ین.
پاراستن و پێشخستنی كوردی لای یه‌كماڵ پێشه‌می كاره. زارۆخانه جووته‌زمانییه‌كانمان «كیتا پییا»، خه‌باتی ئه‌كادێمیای یه‌كماڵ، چه‌ندین كار و چالاكیی دیكه‌مان له خزمه‌تی زمانی كوردیدان. به هیوا و باوه‌ڕی ڕۆژی گه‌شتر و كۆشانێكی گه‌وره‌تر له‌پێناو پاراستنی زمانی خۆمان، ڕۆژی زمانی كوردی له هه‌مووتان پیرۆز ده‌كه‌ین.