caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

رۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت!

 

هەموو ساڵێک کوردیزمانان ١٥ی ئایار وەک ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز دەکەن. لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر دەربارەی زمانی کوردی ساز دەکرێن.

١٥ی ئایار لەسەر بنەمای ڕۆڵ و مێژووی گۆڤاری هاوار لە پێشخستنی زمانی کوردیدا، بە ڕۆژی زمانی کوردی دیاری کراوە. یەکێک لە پێشنگەکانی زمانی کوردی جەلادەت عەلی بەدرخان بە دامەزراندنی گۆڤاری هاوار لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢دا، دەروازەیەکی لەپێش زمانی کوردی و ڕۆشنبیریی کوردی کردەوە. دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ ئەوەیە ئێمە خاوەندارەتی لە زمانی خۆمان بکەین و زیاتر بەرەو پێشی ببەین.

ئێمە وەک کۆمەڵەی یەکماڵ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی بە ئەرکی خۆمان دەزانین. زمانی کوردی لە زۆر خەبات و چالاکیی یەکماڵدا پێگەیەکی بەرفرەوانی هەیە. لە باخچەی جووتەزمانیی ساوایان بە ناوی «کیتا پییا» بگرە تا دەگاتە خەباتی ئەکادیمیای یەکماڵ، خەباتی جڤاکی و ڕاوێژکاری بە زمانی کوردی، کۆرسی فێرکاریی کوردی، دەرخستنی ماتەریالی فێربوونی زمان، تێستی کوردی لە ئاستی C1 و زۆر چالاکی و پڕۆژەی دیکە.

ئێمە هیوادارین و باوەڕمان وەهایە کە بەشێوەیەکی بەهێزتر بۆ پێشخستن و پاراستنی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا کار بکەین.

پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی کوردی لە هەمووتان دەکەین!

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG