caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

تیمی یەکماڵ لە ڕۆژی زمانی دایکدا بەشداری لە چالاکییەکی ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆنی شاری ئێسن کرد

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆنی شاری ئێسن بە سەرناوی “زمانەکەم و من” ڕۆژی ٢١ی شوبات ئێوارەبەرنامەیەکی لە هۆڵەکەی خۆی ساز کرد.

سۆفیا گریگۆریادوو لە زانینگەی ئێسن-دیوسبورگ دەربارەی پەروەردە بە زمانی دایک بابەتێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووشدا لە برێمەن بەشداری لە سەمپۆزیوومی یەکماڵ بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا کردبوو.

بەو تێڕوانینانەی دەربارەی فێرکاری بە زمانی دایک لە فێرگەکان و فرەزمانی لە جڤاکی کۆچبەراندا لە لایەن موختار ئەلغوسەین ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئێسن بۆ کاروباری جەوان، پەروەردە و کولتوور و گۆنول ئەگلەنجە ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن لە پارتی سەوز خرانەڕوو، ئێوارەیەکی ئیلهامبەخش و سەرکەوتوو بوو.

تیمی یەکماڵ ئەم بەرنامەیەی وەک دەرفەت بینی بۆ لەیەکترنزیکبوونەوە و ئاڵوگۆڕی بابەتیانە.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG