caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ڕۆژی خێزانی ڕەنگین لە شارۆچکەی بینگن

بە دروشمی «ڕۆژی خێزانی ڕەنگین؛ هەنگاو بە هەنگاو بۆ خێزانەکان لە بینگەربروک، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بە هاوبەشی لەلایەن شارەوانیی ناوچەکە و کۆمەڵەکەمان فێستیڤاڵێک بۆ خێزانەکان لە شاری بینگن بەڕێوەچوو.

خێزانەکان پێکەوە یەکتریان ناسی، منداڵان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە پێکەوە یاری بکەن، دایک و باوکان بە گفتوگۆ و گوێگرتن لە موزیک ئاسوودە بوون.

جگە لە ماکیاژکردنی منداڵان، فێستیڤاڵەکە نیگارکێشانی سەر بەرد، هەڵمەتێکی سەرنجڕاکێشی چاندن، پێشکەشکردنی ڕاهێنانێکی سەرەتایی لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە، چەندین مەشق و یاری داهێنەرانە و وۆرک شۆپێکی تەپڵ لێدانی لەخۆ گرتبوو. چەندین خواردنی بە تام هەبوون کە خێزانەکان بۆ بەخشین لەگەڵ خۆیان هێنابوویانن. هەروەها خولی هونەریی یەکماڵ توانی لە بەرنامە ڕەنگاوڕەنگەکەدا بەرهەمی هونەریی خۆی پێشکەش بکات.

زۆر سوپاس بۆ هاوکارانمان گۆنول ئۆزدەمیر و مامۆستا بارش سەیدڤان.

هەموو داهاتەکە بۆ باخچەی ساوایان دەبێت.

ڕۆژێکی خۆشی خێزانی بوو، چاوەڕوانی چەندین بۆنەی دیکەی وەها دەکەین.

یەکماڵی ئێوە

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG