caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ڕاگەیەندراوی یەکماڵ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەنابەران

٢٠ی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانە. کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەو بۆنەیەوە ڕایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ١١٧،٣ ملیۆن کەس لە پەنابەریدا بوون. ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ١٢٠ ملیۆن کەس بەرز بووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەمەندترین وەڵاتە پیشەسازییەکان هەوڵ دەدەن مافی پەنابەری سنووردار بکەن.

نزیکەی ٥٨٪ی پەنابەران بە پەنابەری ناوخۆیی ناو دەبرێن کە لە سنووری وەڵاتەکانی خۆیاندا بەدوای ژیانێکی سەقامگیردا دەگەڕێن. ڕێژەیەکی بەرزی پەنابەرانیش ڕوو لە وەڵاتە دراوسێکانیان دەکەین کە ئەو وەڵاتانەش زۆرینەیان هەژارن و بارودۆخی سیاسییان ناسەقامگیرە. تەنها ژمارەیەکی کەمیان دەتوانن شوێنێکی ئارام و سەقامگیر کە هەلومەرجی مرۆیی تێدا بێت، بۆ خۆیان بدۆزنەوە.

ئێمەش وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ دەمانەوێت لەم ڕۆژەدا پەنابەرانی کورد بەبیربێنینەوە کە بەهۆی چەوساندنەوە، دەرکردن و هەڵاواردن وەڵاتی خۆیان جێهێشتووە. جڤاکە بێدەوڵەتەکان لەنێو زیانمەندترین گرووپەکاندان کە زۆرترین جار دەکەونە بەر کاریگەریی چەوسانەوە و دەربەدەری. دوایین نموونەکانیش جینۆسایدی دژ بە ئێزدییەکان لە عێراق، دەرکردنی سیستەماتیکی گەلی کورد لەسەر خاکی خۆیان لە سووریا و چەوساندنەوەی کوردان لە لایەن ڕژێمەکانی ئێران و تورکیان.

لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەراندا، بە تایبەت داوا لە کۆماری فیدڕاڵیی ئەڵمانیا دەکەین کە دان بە دۆخی تایبەت و چەوساندنەوەی گەلی کورد دابنێت. ئێمە بەبیردێنینەوە کە مافی پەناخوازی لە ئەڵمانیا سەرمایەیەکی بەهاداری دەستوورییە کە هەموو پەنابەران دەگرێتەوە.

یەکماڵ

٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG