caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ڕۆژی پسپۆڕی لە دوسەلدۆرف: هەڵاواردن و نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا

ڕۆژی ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ کۆمەڵەکەمان بانگهێشتکرابوو بۆ پێشکەشکردنی بابەتێک لە ڕۆژی پسپۆڕی لە دوسەلدۆرف دەربارەی هەڵاواردن و نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا. ئەم ئیڤێنتە لە لایەن هایکە کاش و کامیل بازرگان، ڕێکخراوی دیاکۆنی لە دوسەلدۆرف ڕێکخرابوو و لە لایەن یاسمین کاسپاری بەڕێوە برا.

لە دوای گوتەی بەخێرهاتن لە لایەن خانمی کاش بە ئەڵمانی و لە لایەن کاکی بازرگان بە کوردی، پەیامی بەڕێوەبەری یەکماڵ گونای داریجی لە لایەن بەرپرسی بەشی دژەهەڵاواردن لە یەکماڵ مەریح ئەرگون خوێندرایەوە.

پڕۆفیسۆر چنوور قادری لە زانکۆی پڕۆتێستانتی بۆخووم کە بۆ ئیڤێنتەکە بانگهێشتکرابوو، لێکۆڵینەوە دەربارەی نەژادپەرستیی دژەکورد لە ئەڵمانیا دەکات. لەوێ باسی لێکۆڵینەوە بەپێزەکەی دەربارەی ئەو بابەتە کرد و گرنگییەکەی ڕوون کردەوە.

دواتر پڕۆفیسۆر ئێستا ئالمشتاد لە هەمان زانکۆ دەربارەی شیکردنەوەکانی خۆی لەسەر وێنای کوردان لە میدیای سەرەکیی ئەڵمانیدا بابەتێکی پێشکەش کرد. جگە لە ناوهێنانی تووند بە تاوانە خێڵەکییەکان، خواستی توندوتیژی یان پرسی ئینتیگراسیۆن، میدیای سەرەکی بوارێکی کەم بۆ ژیانی ڕاستەقینەی کورد تەرخان دەکات و بەمجۆرە بەشدارە لە چەسپاندنی وێنایەکی ڕووکەشی و پێشداوەری.

دوای قسەکانی هەردوو پڕۆفیسۆر، مەریح ئەرگون بەرپرسی بەشی دژەهەڵاواردن لە کۆمەڵەکەمان گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی کارە هەمەلایەنەکانی یەکماڵی کرد. سەرنجی خستە سەر لێکۆڵینەوەکەی ساڵی ٢٠٢٠ی یەکماڵ دەربارەی “ژیانی کوردان لە بەرلین” و چیرۆکی هەڵاواردنی بەشدارانی لێکۆڵینەوەکەی خستەڕوو. لە ڕاپرسیی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت کە هەڵاواردن بە پاڵنەری نەژادپەرستی نەک تەنیا لە بەستێنی گشتیدا، بەڵکوو لە دامودەزگە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتیش ڕوودەدەن. لێرەدا جارێکی دیکە فێرگە خۆی وەک شوێنێک بۆ هەڵاواردنی دامەزراوەیی پیشان دەدات. 

جگە لە پێشکەشکردنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، کارلێکە فرەڕەهەندەکانی هەڵاواردنی دامەزراوەیی لە ڕوانگەی کۆمەڵەیەکی خێزانە کوردەکان تاوتوێ کران. ئەمەش بە پشتبەستن بە دوو توێژینەوە کە یەکێکیان لە فێرگەیەکی شاری برێمن و ئەوەی دیکەش بە هاوکاری لەگەڵ سێناتی بەرلین ئەنجامدرابوون.

لە بەشی کۆتایی ئیڤێنتەکەدا گفتوگۆیەک لەگەڵ پرسیاری ئامادەبوان هاتە ئاراوە. جگە لە پڕۆفیسۆر چنوور قادری، پڕۆفیسۆر ئێستا ئالمشتاد، مەریح ئەرگون، ژیندا زەلال ئاتامان لە بەشی ڕاوێژکاریی جڤاکیی “کۆمەڵەی کوردی ڕاین-سیگ/بۆن” بەشداری کرد. لێرەدا ئاماژە بە پێویستیی تۆڕبەندی و هەماهەنگی لەگەڵ کاراکتەرە لۆکاڵی و مەدەنییەکان کرا بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هەڵاواردن دژ بە کورد.

ئێمە وەک کۆمەڵەی یەکماڵ سپاسی بانگهێشتنامەکە دەکەین و شادمانین بە ئاڵوگۆڕی هاندەر، پابەندبوونی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، تێگەیشتن، کەشوهەوای هەستیار، مامەڵەی زانستیانەی پرسی کورد و بیستنی ئەزموونی ئەو کەسانەی کە لە ژێر کاریگەریی هەڵاواردندان.

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG