caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ڕۆژی جیهانیی باوکان – ٢٠٢٣

ڕۆژی ١٧ی حوزەیران، لە چوارچێوەی هەفتەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانیی باوکان لەگەڵ دە باوکی کورد چالاکییەکی تایبەتمان ساز کرد.

بە هاوکاری «تۆڕی پاشەکەوتکردنی خۆراک» لە بەرلین، توانیمان خۆراک لە بەفیڕۆدان ڕزگار بکەین و لەو ڕۆژەدا بەکاری بێنین. چەند باوکێک لە خۆراکە پاشەکەوتکراوەکان خواردنی خۆشیان دروست کرد. گرووپێکی دیکەش شوێنێکی بچووکی بەرزیان لە باڵکۆنەکەمان دروست کرد و یەکەمین شتڵیان تێدا چاند. ئێستا تەماتە، تووفەرەنگی و گیای جۆراوجۆری بۆنخۆش لەوێ شین دەبن.

دوو باوک کە خاوەنی ئەزموونی کشتوکاڵیی بەرفرەوان بوون، شارەزاییەکەیان لەگەڵ باوکانی دیکە بەش کرد. دوای ئەوەی شەتڵەکان بەخۆشەویستییەوە چێندراون، باوکەکان لە هەیوان کۆبوونەوە و دەربارەی منداڵ و نەوەکانیان چیرۆکیان بۆ یەکتر  گێڕانەوە.

ئێوارەکەمان لە باخچەی دراوسێیەتیی AWO بە سازکردنی تکە دەستی پێکرد. پڕۆفیسۆرێکی خانەنشین ڕۆڵی میری تکەی لە ئەستۆ گرت. پاشانیش بەجۆش سەما و هەڵپەڕکێیان کرد. لە کۆتایی ئێوارەشدا هەموان شادمان و ڕازی بوون.

 

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG