caret-down caret-up caret-left caret-right

30 Jahre Yekmal

Wir suchen Verstärkung

LERNEN IST LICHT

ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی – ٢٠٢١

یه‌كماڵ ساڵانه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و زمانی كوردی به‌ ناوی «ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی» ڕیزه‌چالاكییه‌ك ساز ده‌كات. چالاكییه‌كان به‌گشتی ده‌كه‌ونه‌ ده‌وروبه‌ری ٢١ی ئادار، واته‌ هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ پیرۆزكردنی ساڵی نوێ و ده‌ستپێكی وه‌رزی به‌هار. به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆڤید١٩، ئه‌مساڵ چالاكییه‌كان له‌نێوان ١٦ی ئادار و ٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ ساز ده‌كرێن. یه‌كێك له‌ چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆزی منداڵان و خێزانه‌كانیانه‌. بۆ ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی به‌رلینه‌وه‌ خێزانه‌ كوردستانییه‌كان و دۆسته‌كانیان بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن. به‌رنامه‌یه‌كی ڕه‌نگینی منداڵان هه‌یه‌ كه‌ بانگی هه‌موو منداڵان ده‌كات. له‌و ڕۆژه‌دا موزیكی كوردی بۆ بچووك و گه‌وره‌ ده‌روازه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ده‌كاته‌وه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ فه‌رهه‌نگی كوردیدا نه‌ریته‌، ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ده‌وری ئاگر هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كرێت. به‌كورتی؛ منداڵ و گه‌وره، كورد و دۆسته‌كانی كوردان‌ له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ك كوردانی دیكه‌ پێكه‌وه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ پیرۆز ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ ئێوه‌ ده‌توانن ورده‌كارییه‌كانیان له‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ببینن.

به‌رنامه‌ی ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی – ٢٠٢١

كاتبه‌رنامه‌
16.03.2021
18:00
EMPower Remix – هه‌ڵوێستی هونه‌ری له‌ به‌رانبه‌ر نه‌ژادپه‌رستی
19.03.2021
12:00
یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی تووندوتیژیی نه‌ژادی
15.05.2021
15:00
پانێڵی وێژه‌ی كوردی
12.06. 2021
14:00
وۆركشۆپی منداڵ و خێزان: پۆدكاستی جووته‌زمانی
29.07.2021
16:00
پیشاندانی فیلم
28.08.2021
14:00 -18:00
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی منداڵ و خێزانه‌كانیان – ئاهه‌نگی هاوین
07.09.2021
16:00
سیمینار: باسكردنی گێڕانه‌وه‌ی منداڵی
11.09.2021
12:00
شانۆگه‌ری
17.09.2021
16:00
وۆركشۆپی خواردنی كوردی
18.09.2021
15:00
وۆركشۆپی هه‌ڵپه‌ڕكێ
22.09.2021
16:00
وۆركشۆپی ده‌ف
24.09.2021
15:00 Uhr
جلوبه‌رگی كوردی
02.10.2021
16:00
سه‌ردانێك بۆ مۆزه‌خانه‌ی Pergamon به‌ چاوی كورد و میزۆپۆتامیا
08.10.2021
18:00
سیمینار: جووته‌زمانی\فره‌زمانی له‌ كۆنتێكستی كوردیدا

Meldebogen für Vorfälle

NEUBIHAR

FORSCHUNG